رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، بە چەند وێنەیەک بارودۆخ و چۆنێتی شێوازی کارکردنی کارمەندانی کۆمپانیای هواوی چینی لە لەندەن دەردەخات.
بەپێی
بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، کارمەندانی بنکەی کۆمپانیای
هواوی لە لەندەن، زۆر بە جدی و دڵسۆزانە کاردەکەن، کە هەندێک کات ناچارن
بەهۆی زۆری کارەوە، لەشوێنی کارەکەیان بمێننەوەو بخەون.
لەو
وێنانەی کە بڵاوکراونه‌تەوە، کارمەندە گەنجەکان بە جدی کاردەکەن لە هه‌نگاوه‌كانی
بەرهەمهێنان له كۆمپانیاكه‌دا، لە وێنەیەکی دیکەدا بەدوای یەکدا وەستاون و چاوەڕێن بۆ
وەرگرتنی ژەمی خواردن، لەلایەکی دیکەشەوە لەشوێنی کارەکەیان خەوتون.
رن
تشنگ دای دامەزرێنەری کۆمپانیای هواوی دەڵێت: "بنكه‌ی کۆمپانیاکان دەبەینە ئەو
شوێنانەی کە تێچووی کەمە، چونکە تێچووی زۆر لە توانا‌مان کەمدەکاتەوە،
ئێمەش دەمانەوێت رکابەری کۆمپانیاکانی تری بەرهەمهێنان بکەین".
ئەم
راپۆرتەی رۆژنامەی زە سەن، دوای ئەوە دێت کە تێریزا مەی سەرۆک وەزیرانی
بەریتانیا رێگەی بە کۆپمانیای هواوی دا بۆ دروستکردنی تۆڕی ئینتەرنێتی
نەوەی پێنجەم لە وڵاتەکەیدا، سەرباری هۆشدارییەکانی ویلایه‌ته یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا
لەبوونی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان به‌هۆی كاره‌كانی كۆمپانیا چینیه‌كه.
بنکەی کۆمپانیای هواوی له به‌ریتانیا بڕی 1.5 ملیار دۆلاری تێچوەو هەزار کەس تێیدا
کار دەکات و رووبەرێکی زۆری لە باخچە Hyde Parkی لەندەن داگیرکردوە.
هواوی، كۆمپانیایه‌كی فڕهڕهگهزی پشكداره و لەساڵی 1987 دامەزراوەو بنکەی سەرەکی لە شاری شنزنی وڵاتی چینە، لە بواری پەیوەندییەکان و ئامێری مۆبایل کاردەکات و له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌رهه‌مه‌كانی به‌هه‌موو بازاڕه‌كانی جیهاندا بڵاوبۆته‌وه و كڕیاری ئامێر و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌كه‌ی تادێت په‌ره‌ده‌سه‌نێت.
5931 جار خوێندراوەتەوە