مەترسی ئینتەرنێتی وای فای بۆ سەر پیاوان ئاشكرادەبێت

KNN : Kurdish News Network
01:27 - 30/04/2019
تەندروستی
+
-

 ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشکی یابان، مەترسی کردنەوەی ئینتەرنێتی وای فای لە مۆبایل بۆ سەر پیاوان ئاشکرا دەکات.

لە توێژینەوەکەدا هاتوە، ئەگەر پیاوان ئینتەرنێتی وای دای لە مۆبایلەکانیاندا بکەنەوە و لە دواییدا بیخەنە گیرفانی پانتۆڵەکانیانەوە، رووبەروی لاوازبوونی چالاکی پیتاندن دەبنەوەو لە وەچە خستنەوە دوادەکەون.

توێژەران رایدەگەیەنن، لەکاتی کردنەوەی ئینتەرنێتی وای فای لە مۆبایلدا، پاشان بیخەنە گیرفانی پانتۆڵەکانیان، دەستبەجێ شەپۆلەکانی کارۆموگناتیسی کاریگەری دەکاتە سەر سپێرمی پیاوان و چالاکی پیتاندنیان کەمدەکاتەوەو بەمەش لە وەچە خستنەوە دوادەکەون.

رێکخراوێکی تەندروستی جیهانی دەڵێت لاوازبوونی چالاکی پیتاندنی هێلکە لەلایەن پیاوانەوە، لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و دڵ و سوڕی خوێن مەترسیدارترە.


2374 جار خوێندراوەتەوە