كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌زگایه‌كی میدیایی سه‌ر به داعش، نوێترین ڤیدیۆی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی داعشی بڵاوكرده‌وه كه پێكهاتوه له 18 خوله‌ك و باسی له‌ده‌ستدانی چه‌ندین سه‌ركرده‌ی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كه‌ی ده‌كات.
له ڤیدیۆكه‌دا، ئه‌بو به‌كر به‌غدادی چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدایه كه ده‌موچاویان ناناسرێته‌وه، باسی ئه‌و شكسته ده‌كات كه له باغۆز له‌سه‌ر ده‌ستی شه‌رڤانانی كورد به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا هات و دوا پێگه و ناوچه‌یان له‌ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌و كاره تیرۆریستیانه ده‌كات كه رێكخراوه‌كه‌یان له وڵاتانی دونیا ئه‌نجامیانداوه كه ژماره‌ی هێرشه‌كان 92 ته‌قینه‌وه بووه، پاش ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان له‌ناوچوو، هه‌ر له ڤیدیۆكه‌دا به‌غدادی ئاماژه به قۆناغی داهاتوی رێكراوی داعش ده‌كات.
ئه‌گه‌رچی پێشتر، چه‌ندین ده‌زگای هه‌واڵگری جه‌ختیان له‌وه ده‌كرده‌وه كه به‌غدادی كوژراوه یان به سه‌ختی برینداركراوه، به‌ڵام هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن لێدوانی ژنێكی سه‌ر په‌نابه‌ری داعش-یان به به‌ڵگه ده‌زانی كه له‌به‌رده‌می شه‌رڤاناندا هاواری كرد "ئه‌گه‌ر فه‌رمانی خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان نه‌بوایه كه خۆمان راده‌ست بكه‌ین، هه‌رگیز باغۆزمان به‌جێ نه‌ده‌هێشت". ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌بوو كه به‌غدادی زیندوو بوو.
چاودێره رۆژنامه‌وانییه‌كان، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، به‌راورد به دواین ده‌ركه‌وتنی ڤیدیۆیی، هه‌ندێك گۆڕانكاریی به روخسارییه‌وه دیاره و پیرتر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام پێده‌چێت له بارێكی ته‌ندروستی خراپ‌دا نه‌بێت، وه‌كو پێشتر ئاماژه‌ی پێده‌كرا.
ئه‌مه‌ش ته‌واوی ڤیدیۆكه‌یه:
19614 جار خوێندراوەتەوە