لە شاری کەربەلا، لەلایەن بەڕێوەبەری ئامادەیی پیشەسازی ئەلحسێن، ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروستکرا.
بۆ یەکەمجار لە عێراق، توێژەر
و ئەندازیار عەبدولستار جەبار بەڕێوەبەری ئامادەیی پیشەسازی ئەلحسێن لە
کەربەلا، پاش سێ ساڵ لەهەوڵدا، توانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروستبکات کە
بە وزەی خۆر کاردەکات و دۆستی ژینگەیە.
ئەندازیار عەبدولستار جەبار
تەمەن 60 ساڵ، لە پاشماوەی ئۆتۆمبێلە لەکارکەوتەکان، ئۆتۆمبێلکەی دروستکرد و لە بۆنەیەکدا نمایشیکرد.
هاوکات ئۆتۆمبێلکە بەشێوەیەکی جوان دیزانیەر کراوەو بۆ گەشتیاری بەکاردێت، دەتوانێت 90 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ببڕێت.


9735 جار خوێندراوەتەوە