جەیمس ستۆری: بە دڵنیاییەوە مادۆرۆ لە دەسەڵات دووردەخرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:43 - 16/04/2019
جیهان
+
-

بەرپرسێكی واشنتۆن: كاتێكی دیاریكراو نیە بۆ گۆڕینی حكومەتی ڤەنزوێلا

بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا رایدەگەیەنێت: واشنتۆن، كاتێكی دیاریكراوی نییە بۆ گۆڕینی حكومەتی ڤەنزوێلا، بەڵام مادۆرۆ لە دەسەڵات دووردەخرێتەوە.

جەیمس ستۆری، نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری ڤەنزوێلا رایگەیاند: وڵاتەكەی كاتێكی دیاریكراوی نییە بۆ لادانی حكومەتی ئێستای فەنزوێلا، بەڵام جەخت دەكاتەوە لەوەی، نیكۆلاس مادورۆ لەسەر دەسەڵات لادەبرێت و دیموكراسیەت بۆ فەنزوێلا دەگەڕێتەوە.

وتیشی: واشنتن كۆمەڵێك سزای توندی سەپاندوە بەسەر حكومەتەكەی مادۆرۆدا بۆ ئەوەی مادۆرۆ ناچار بكات دەستبەرداری دەسەڵات ببێت و رێگە بدات بە خوان گوایدۆ رابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا، رابەرایەتی وڵاتەكە بكات.

لە كانونی دوەمی ئەمساڵ، خوان گوایدۆ رابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا، خۆی وەكو سەرۆكی كاتی وڵاتەكە راگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد، هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ساڵی 2018 كە مادورۆ تیایدا دەسەڵاتی گرتەوە دەست، نایاسایی بووە.

دواتریش زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوا، گوایدۆیان وەكو سەرۆكی وڵاتەكە ناساند، بەڵام روسیا و چین و كوبا، هێشتا پشتیوانی لە مادۆرۆ دەكەن.

395 جار خوێندراوەتەوە