ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆى شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان

08:47 - 16/04/2019
کوردستان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و كه‌شناسی بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینیه‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی 16-4-2019ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و كه‌شناسی بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند: له‌ پارێزگای هه‌ولێر ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و بارانبارین له‌ زۆربه‌ی كاته‌كان له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان پچر پچڕ ده‌بێت و له‌ ده‌مه‌و ئێواره‌ له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان بارانبارین ده‌بێت.

 

كه‌شناسی بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ پارێزگای سلیمانی ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و له‌ شه‌ودا له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه‌.

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و كه‌شناسی بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم هاتووه‌، له‌ پارێزگای دهۆك ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و پاشان ده‌گۆڕێت بۆ بارانبارین و هه‌وره‌ تریشقه‌و له‌ پارێزگای كه‌ركوكی-یش، ئامان له‌ زۆربه‌ی كاته‌كان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت.

 

 

843 جار خوێندراوەتەوە