له شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان شه‌ش كه‌س ده‌ستگیركران و ده‌ستبه‌سه‌ر كتێبێكی مێژوویی ئایینی‌دا گیرا كه به زمانی عیبری و به ئاڵتوون نوسراوه‌ته‌وه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زار و 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی پارێزگای ئامه‌د، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاغچێتی و تاوانه ریكخراوهییهكانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی پارێزگاكه، له هه‌ڵمه‌تێكیاندا توانیان زانیاری كۆبكه‌نه‌وه له‌سه‌ر چوار كه‌س كه له شارۆچكه‌كانی بیسمیل و ئه‌رگانی به‌دوای كڕیاردا ده‌گه‌ڕێن بۆ فرۆشتنی كتیبێكی میژوویی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كتێبه كتیبێكی ئایینیه كه به‌زمانی عیبری و به ئاڵتوون نووسراوه‌ته‌وه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زار و 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
تیمه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كتیبه مێژووییهكهدا گرت و شه‌ش گومانلێكراویشیان ده‌ستگیركرد.
717 جار خوێندراوەتەوە