بەرزبوونەوەی فشاری خوێن،دەبێتە هۆی مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و
مردنی پێشوەخت، پسپۆڕانی بواری پزیشکیش بە بکوژی بێدەنگ ناوی دەبەن.
پێگەی
Expressلە پەڕەی تەندروستی خۆیدا چەند رێننماییەکی پسپۆڕانی بواری خۆراکی
بڵاوکردۆتەوە، کە تێیدا بە جێبەجێ کردنی دەتوانیت بەرزی فشاری خوێن
دابەزێنیت لەوانە:-
سیر ئۆکسیدی ئالیسینی
تێدایە، کە یارمەتی دابەزینی فشاری خوێن دەدات، و دەتوانرێت لەگەڵ زەیتی
زەیتون و شەربەتی لیمۆ تێکەڵ بکرێت و بخورێت.
چەوەندەری
سور ئایۆنی نیتراتی تێدایە کە سوڕی خوێن چالاک دەکات و دەبێتە هۆی
دابەزینی فشاری خوێن، دەتوانرێت شەربەتی چەوەندەر لەگەڵ گێزەر و پرتەقاڵ و
زەنجەبیل تێکەڵ بکرێت و بخورێت، یاخود بکرێتە زەڵاتەی سەوزەوە.
هەنار
چەند سودێکی هەیە، لەوانە هاوکاری پاکردنەوەی موولولەکانی خوێن لە چەوری
دەدات و تەندرستی دڵدەپارێزێت، شارەزایان رێنمایی دەدەن لەوەی هەنار تێکەڵی
شیر بکرێت و بخورێت بەبێ شەکر.
ئەو خواردنانەی توخمی مەگنسیۆمی
تێیدایە پارێزگاری لە رێژەی فشاری خوێن دەکات و لەسەوزەمەنەی وەک سپێناخ و
کەلەرم و پاقلەمەنیەکان و برنجی قاوەیی و چەرەساتدا هەیە.
خواردنە
ریشاڵییەکان وەک شۆربای گەنم و چەرەسات و میوەو سەوزە، هۆکاری گرنگن بۆ
ئاساییبونەوەی فشاری خوێن، سەرباری ئەوەی یارمەتی ئاسانکردنی شیکردنەوەی
خواردن دەدات لەناو گەدەدا.
4437 جار خوێندراوەتەوە