به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ... ژماره‌یه‌ك گه‌نج به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه‌

08:12 - 25/03/2019
هەمەڕەنگ

ژماره‌یه‌ك گه‌نجی شاخه‌وان، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵانه‌ و به‌لێزانییه‌كی زۆر، له‌ ڕۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانیان ئاماده‌كردووه‌، به‌ره‌و به‌رزترین لوتكه‌ی چیای پیره‌مه‌گرون ده‌ڕۆن و ئاگری نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئاڵای كوردستان هه‌ڵده‌ده‌ن.

ئه‌و گه‌نجه‌ شاخه‌وانانه‌، شه‌و له‌سه‌ر لوتكه‌ی به‌فرینی پیره‌مه‌گرون ده‌مێننه‌وه‌ و هه‌روه‌ك له‌ وێنه‌ و ڤیدیۆكاندا ده‌بینرێت، كه‌شێكی زۆر سه‌ختیان به‌ڕێكردووه‌ و دواتر توانیویانه‌ زۆر لێهاتوانه‌ بێنه‌وه‌ خواره‌وه‌ و ئه‌و یاده‌وه‌رییه‌ بۆخۆیان تۆماربكه‌ن.

وێنه‌كان ببینه‌: