لەسەر یاریگای سەنتیاگۆ بێرنابیۆ، یانەی ریاڵ مەدرید میوانداری جیرۆنای كرد كە یەكێكبوو لە یارییەكانی هەفتەی 24ی لالیگا.
لە تایمی یەكەمدا ریاڵ مەدرید دەستپێشخەری كردو لە خولەكی 25 گۆڵێكی لە رێگەی كاسمیرۆوە تۆماركرد.
دوای ئەو گۆڵە ریاڵ مەدرید نزیكبوو لەوەی گۆڵی دوەم تۆمار بكات، بەڵام لە بێبەختی هێرشبەرەكانیان سەركەوتوو نەبوو، ئەو تایمە بە گۆڵێكی یانەی شاهانە كۆتاییهات.
لە تایمی دوەمدا ئاراستەی یارییەكە پێچەوانە بوەوەو جیرۆنا بە ئاستێكی بەرزترەوە دەركەوت، بەجۆرێك لە خولەكی 65 كریستیان ستوانی بە لێدانی سزا گۆڵی بەرامبەری تۆماركردەوە.
لە خولەكی 75 كریستیان پۆرتۆگیس جیرۆنای پێشخستو گۆڵی دوەمی بۆ تۆماركرد.
دواتر ریاڵ مەدرید، لە پێناو یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە هێرشەكانی چڕكردەوە، بەڵام كرانە دەرەوەی رامۆس لە دوا خولەكەكاندا ئەركەكەی قورستر كردو یارییەكەش بەسەركەوتنی جیرۆنا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك كۆتایهات، بەوەش ریاڵ مەدرید بە 45 خاڵەوە بۆ پلەی سێیەم دابەزیو جیرۆناش 27 خاڵی هەیەو پانزەیەمە.
751 جار خوێندراوەتەوە