هەڵبژاردەی بەرازیل خشتەی ئامادەكارییەكانی بۆ پاڵەوانێتیی كوپا ئەمریكا ئاشكراكردو لەو نێوەندەشدا دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر پەنەما و چیك ئەنجامدەدات.
لە بەیەننامەیەكی فەرمیدا یەكێتیی تۆپی پێی بەرازیل بڵاویكردۆتەوە، لەگەڵ تیتی راهێنەری هەڵبژاردەكە كۆبونەوەیەكیان ئەنجامداوەو گەیشتونە رێكەوتن لەسەر ئامادەكارییەكان بۆ پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكای داهاتوو كە رۆژی 14ی مانگی شەشی ئەمساڵ وڵاتەكەیان میوانداری دەكات.
بەپێی بەیاننامەكەی یەكێتیی تۆپی پێی بەرازیل، هەڵبژاردەكە دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر پەنەما و چیك ئەنجامدەدات، بەجۆرێك یەكەم یارییان لە شاری ریۆ دی جانیرۆی پایتەخت دەبێتو بەرامبەر چیك یاری دەكات، یاریی دوەمیش لە شاری پۆرتۆی پرتوگال دەبێتو لە رۆژی 13ی مانگی سێ رووبەڕوی پەنەما دەبێتەوە.
سەرچاوە رۆژنامەوانیەكانیش لەبەرازیلەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەگەر هەیە نەیمار تا كاتی ئەو دوو یارییە دۆستانەیە لە پێكانەكەی چاكببێتەوەو بەلایەنی كەمەوە بەشداری یارییەكیان بكات.
518 جار خوێندراوەتەوە