دهۆك؛ چارەنووسی دەستگیركراوەكانی بادینان نادیارە

KNN : Kurdish News Network
04:49 - 12/02/2019
کوردستان
+
-

دهۆك؛ دادگا ئامادە نییە ئەو ماددەیە بگۆڕێت كە چالاكوانەكانی پێ دەستگیر كراوە

تائێستا 18 كەس لەو دەستگیركراوانە لە زینداندا ماون, كە بە تۆمەتی بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەكانی شێلادزی دەستگیركرابوون، پارێزەرانی خۆبەخشی كەیسەكەش رایدەگەیەنن: ژمارەیەك لەو كەسانە لەناو ماڵەكانی خۆیاندا، دەستگیركراون بە تۆمەتی ئەوەی نیازی خۆپیشاندانیان هەبووە، ئەو یاسایەش كە دەستگیركراوەكانی پێ دادگایی دەكرێت، لە هەرێمی كوردستان كاری پێ ناكرێت.

چالاكوانانیش دەشڵێن: دەستگیركردنی ئەو كەسانە و ئازاد نەكردنیان، مەبەستی سیاسی لەپشتەوەیە و هەوڵدانە بۆ بەرتەسككردنەوەی ئازادی.

447 جار خوێندراوەتەوە