بەڤیدیۆ...عەزییەکەی مارلین مۆنرۆ ببینە کە خراوەتە مەزادەوە

07:35 - 08/02/2019
هەمەڕەنگ

دەزگای Kruse GWS یەکێک لە عەزییەکانی ئەستێرەی بەناوبانگی ئەمریکی کۆچکردوو مارلین مونرۆ، دەخاتە مەزادەوە بۆ فرۆشتن.

پیگەی DMS NEWS وێنەی عەزییەکەی بڵاوکردەوە کە رەنگی رەشە و ملیوانێکی زنجیرەیی هەیە کە بۆسەر کەمەری درێژبۆتەوە، مارلینی مۆنرۆ لەکاتی راگەیاندنی جیابوونەوەی لەگەڵ جو دیماجیو یاریزانی Baseball پۆشیویەتی.

 

عەزییەکە لە 30 ئاداری داهاتوودا، بە نرخی 100 هەزار بۆ 150 هەزار دۆلار، دەفرۆشرێت.

وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دیارە، مارلین مۆنرۆ بە عەزییە رەشەکەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە خەم و پەژارەوە ، جیابوونەوەی خۆی لە جو دیماجیو رادەگەیەنێت.

مارلین مۆنرۆ لەگەڵ جو دیماجیو لەساڵی 1954 هاوسەرگیری ئەنجامدەدەن، بەڵام بەهۆی جیاوازی لە بیرو بۆچونیان و لێک تێنەگەشتنیان لەیەکتری، دوای ساڵیکلەیەکتری جیادەبنەوە

مارلین مۆنرۆ لەساڵی 1926 لە لۆس ئەنجلەس لەدایک بوە، ھونەرمەند و گۆرانییبێژ و مۆدێلگەری ئەمریکا بوە، چەندین چالاکی لەبواری هونەری ئەنجامداوەو یەکێکە لە خانمە شۆخ و شەنگەکانی ئەمریکا، لەساڵی 1962کۆچی دوایی کردوە.

1112 جار خوێندراوەتەوە