له وڵاتی توركیا و له‌پارێزگاكانی به‌دلیس، وان
و موش و هه‌كاری به هۆی به‌فر و سه‌رماوسۆڵه‌وه رێگای 296 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون
به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه و له هه‌ندێك له‌و پارێزگایانه‌شدا 10 مه‌تر به‌فر باریوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاتووه، له وان رێگای
هاتوچۆی 179 ناوچه و له هه‌كاری پێنج گوند و 11 كێڵگه‌ی سه‌ربه ناوه‌ندی شار و
له شارۆچكه‌ی یوكسەكۆڤا ریگاوبانی شه‌ش گوند و 20 كێڵگه و له موش رێگای هاتوچۆی
120 گوند و 22 كێڵگه و له به‌دلیس رێگاوبانی 44 گوند داخراون و به‌شێك له‌و كێڵگانه
به‌هۆی تیمه‌كانی شاره‌وانیه‌وه كراونه‌ته‌وه.
له ناوچه‌كه‌دا كه ئاستی به‌فر گه‌یشتووه‌ته
10 مەتر تیمه‌كان له رێگای به‌كارهێنانی پێنج گرێده‌ر و شۆفڵه‌وه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر
كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه و ئامانجیانه له ماوه‌ی 2-3 رۆژدا ئه‌و ریگایانه بكه‌نه‌وه.
3952 جار خوێندراوەتەوە