تولسی گابارد خۆی بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا كاندید دەكات

KNN : Kurdish News Network
09:45 - 12/01/2019
جیهان
+
-

سیناتۆرێكی دیموكراتەكانی ئەمریكا لەهەڵبژاردنەكانی 2020 دا خۆی بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا كاندید دەكات.

لە لێدوانێكی بۆ كەناڵی سی ئێن ئێن، تولسی گابارد كاندیدی دیموكراتەكانی ئەمریكا ئاشكرایدەكات لەهەڵبژاردنەكانی ساڵی 2020 خۆی بۆسەرۆكایەتی ئەمریكا كاندید دەكات.

 تولسی كە یەكێكە لەسیناتۆرەكانی دیموكراتەكان و لەشەڕی عێراقدا بەشداری كردوەو تەمەنی 37 ساڵە دەڵێت: پرسی جەنگ و ئاشتەوایی دەكاتە تەوەری سەری بانگەشەكانی، پێشتریش لە كۆتایی مانگی كانونی یەكەمی ڕابردودا ئەلیزابێس وارن سیناتۆرێكی دیكەی دیموكراتەكان كاندیدكردنی خۆی بۆسەرۆكایەتی ئەمریكا ڕاگەیاند.

تولسی یەكێكە لەو سیناتۆرانەی كاتێك سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا هێزەكانیان لەسوریا بكشێننەوە ترەمپی بەبێ بەڵێن دایە قەڵەم.

895 جار خوێندراوەتەوە