یانەی ریاڵ مەدرید بردنەوەیەكی گەورەی تۆماركردو بە سێ گۆڵی بێوەڵام سەركەوتنی بەسەر لیگانێسدا بەدەستهێنا.
لەدەستپێكی یارییەكانی رۆیشتنی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر یاریگای سەنتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری لیگانێسی كرد.
لە تایمی یەكەمدا یارییەكە ئاستێكی بەرزی بەخۆوە بینیو هەردوولا هێرشیان دەكرد، بەتایبەتی یانەی لیگانێس، بەڵام بەهۆی لێهاتوویی كیلۆر ناڤاسی گۆڵچیەوە تیپی میوان تامی گۆڵی نەكرد، بە پێچەوانەوە لە خولەكی 44 سێرجیۆ رامۆس بەلێدانی سزا جیاوازی دروستكردو گۆڵێكی بۆ یانەی شاهانە تۆماركرد.
لە تایمی دووەمدا ئاستی یارییەكە بەتەواوی بەلای ریاڵ مەدریددا شكایەوەو لەخولەكی 68 لۆكاس ڤاسكوێز گۆڵی دوەمی بۆ تۆماركرد.
لە خولەكی 77 ڤینیسیۆس جۆنیۆر برینەكانی لیگانێسی قوڵتركردەوەو ریاڵ مەدریدی كردە خاوەنی گۆڵی سێیەم.
یارییەكەش بەسەركەوتنی ریاڵ مەدرید بە سێ گۆڵی خاوێن كۆتاییهاتو لەگەیشتن بە قۆناغی چارەكی كۆتایی نزیكبوەوە.
ئەنجامی یارییەكی تر:
(جیرۆنا 1 – 1 ئەتلەتیكۆ مەدرید)
(خیتافی 1 – 0 بەلەد وەرلید)
ڤیاڕیاڵ 2 – 2 ئیسپانیۆل)
یارییەكانی ئەمشەو
9:30 (ئەتلەتیك بلباو × سیڤیلیە)
10:30 (ریاڵ بیتس × ریاڵ سۆسیداد)
11:30 (لیڤانتی × بەرشەلۆنە).
441 جار خوێندراوەتەوە