وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەیشتە بەغدا

KNN : Kurdish News Network
12:17 - 09/01/2019
عێراق
+
-

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەیشتە بەغداو لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانی عێراقەوە پێشوازی لێكرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە 9-1-2019 مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی رانه‌گه‌یه‌ندراو گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە.

 

8-1-2019 مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوت وابڕیارە تا 15ی ئەم مانگە بخایەنێت و تێیدا وڵاتانی ئوردن، میسر، بەحرەین، ئیمارات، قەتەر، سعودیەو كوەیت و سوڵتان نشینی عوممان بەسەردەكاتەوە.

چه‌ند سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە؛ سەردانەکە بە نهێنی و دور لە چاوی کامێراکان بووە و رێوشوێنی ئاسایشی توند لە ناوچەی سەوزی بەغدا گیراوەتەبەر.

470 جار خوێندراوەتەوە