نەتەوەیەكگرتوەكان دۆسیەی كچە هەڵاتوەكەی سعودییە دەگرێتە ئەستۆ
هەڵاتنی كچێكی سعودی بۆ دەرەوەی وڵات، كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە، ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكانیش دۆسیەكەی دەگرێتە ئەستۆ.
لەدوای كۆبونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی سعودیە، لەبانكۆكی پایتەختی تایلەند، سەرۆكی پۆلیسی كۆچبەرانی تایلەند، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پاراستنی گیانی رەهەف محەمەد، ئامانجی سەرەكی هەردوو لایانە.
راشیگەیاند، لەئێستادا ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، دۆسیەی ئەو كچەیان گرتۆتە ئەستۆ.
وتیشی، باوك و برای رەهەف، لەبانكۆكن، ئەگەر بەرپرسانی نوسینگەی سەر بەنەتەوەیەكگرتووەكان، رەزامەندی نیشانبدەن، ئەوا لەگەڵ كچە هەلاتوەكان كۆدەبنەوە.
ئەو كچە تەمەن 18 ساڵە، بڵیتی فڕۆكەی بەرەو ئوستورالیا بڕی، بۆئەوەی لەوێ داوای مافی پەنابەرێتی بكات، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی سعودییەوە لەوڵاتی تایلەند راگیرا.
رەهەف، لەپەیامێكی ڤیدیۆیی داوای هاوكاری كردو رایگەیاند، ئەگەر بۆ وڵاتەكەی بگەڕێندرێتەوە، ئەوا لەلایەن خێزانەكەیەوە دەكوژرێت.
4706 جار خوێندراوەتەوە