براهیم دیاز بەسەركەوتوویی پشكنینە پزیشكیەكانی یانەی ریاڵ مەدریدی تێپەراندو گریبەستێكی بۆ ماوەی 6 ساڵ لەگەڵ یانەكە ئیمزاكرد.
دوای بریاری نوێنەكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی، یانەی ریاڵ مەدرید سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی براهیم دیاز و گرێبەستی ئەو یاریزانەی یەكلاكردەوە.
دوای گەیشتنی بە بارەگای یانەی شاهانە براهیم دیاز بە سەركەوتوویی پشكنینە پزیشكیەكانی تێپەراند و بۆ ماوەی 6 ساڵ گرێبەستی لەگەڵ ریاڵ مەدریدا ئیمزاكرد و درێسی ژمارە 21ی یانەكەی بەرز كردەوە.
رۆژنامەكانی ئیسپانیاش بڵاویانكردۆتەوە، ریاڵ مەدرید لە بەرامبەر دەستكەوتنی تواناكانی دیاز بڕی 15 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆی داوەتە یانەی مانچستەر سیتی.
براهیم دیاز ساڵی 1999 لەدەیك بووەو خاوەنی رەگەزنامەی ئیسپانیەو لە هێڵی هێرشبردندا یاریی دەكات، بەوەش بووە یەكەم یاریزان لە گواستنەوەی زستانەدا ریاڵ مەدرید گرێبەستی لەگەڵدا بكات.
496 جار خوێندراوەتەوە