پۆمپیۆ: گرەنتی پاراستنی كوردەكانمان لە توركیا وەرگرتووە

08:41 - 08/01/2019
کوردستان

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، گرەنتی پاراستنی كوردەكانمان لەتوركیا وەرگرتووە پاش كشانەوەی هێزەكانمان لە سوریا.

پیش دەستپێكردنی گەشتەكەی بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەروەی ئەمریكا رایگەیاند: گرەنتی پاراستنی كوردەكانی خۆرئاوای كوردستانیان لە توركیا وەرگرتووە و توركیا بەڵێنیداوە دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا هێرش نەكاتە سەركوردەكان. 

راشیگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەو گرەنتیەی  لەرەجەب تەیب ئەردۆغان،  سەرۆك كۆماری توركیا وەرگرتووە.

ئەو لێدوانەی  وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پێش دەسپێكردنی گەشتەكەی بوو  بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست، كە بڕیارە تێیدا سەردانی هەریەك لە ئوردن، سعودیە، میسر،  قەتەر،  ئیمارات، بەحرەین، عومان و كوەیت بكات.

1147 جار خوێندراوەتەوە