ترەمپ: سورم لەسەر كشانەوە بەڵام كشانەوەمان لەسەرخۆ دەبێت

KNN : Kurdish News Network
02:55 - 07/01/2019
کوردستان
+
-

دۆناڵد ترەمپ رایدەگەیەنێت سوپای ئەمریكا لە سوریا دەكشێتەوە، بەڵام رەتیدەكاتەوە ئەو وتبێتی بەخێرایی دەكشێنەوە. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەلێدوانی بۆ رۆژنامەنوسان لەكۆشكی سپی رایگەیاند, سورن لەسەركشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لەسوریا، بەڵام كشانەوەیان لەسەرخۆ دەبێت. 

بەپێویستی زانی روسیا و ئێران و توركیا و وڵاتانی ناوچەكە دژی تیرۆریستانی داعش بجەنگن.   
 
ترەمپ وتیشی: كاتێك بوە بەسەرۆكی ئەمریكا، بەشێكی زۆری خاكی عێراق و سوریا لەژێر دەستی رێكخراوی داعشدا بوو، بەڵام هەر لەسەردەمی دەسەڵاتی ئەودا ئەو رێكخراوە تیرۆریستیە لەعیراق لەناوبراوەو لەسوریاش ژمارەیەكی كەمیان ماوە. 

دوێنێش جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لەئیسرائیل رایگەیاند, تا رێكخراوی داعش لەسوریا تێكنەشكێنن و گرەنتیی سەلامەتیی كوردەكانی سوریا نەكرێت كە لەگەڵ سوپای ئەمریكا جەنگاون دژی تیرۆر لەسوریا ناكشێنەوە.

531 جار خوێندراوەتەوە