یانەی چێڵسی ساڵی 2018ی بە باشترین دۆخی داراییەوە تێپەڕاندو قازانجی ئەو ساڵەی زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە.
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی چێڵسی بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەوەی وەرزی 2017 بۆ 2018 یانەكە لە چامپیۆنس لیگ یاری كرد، دۆخی دارایی بەبەراورد بە ساڵی 2017 گۆڕانكاریی گەورەی بەخۆوە بینیو ماوەیەكی زۆربوو قازانجی لەو شێوەیە نەكراوە.
بەپێی بلاوكراوەكەی یانەی چێڵسی، داهاتی یانەكە لە ساڵی 2018 بڕی 562 ملیۆن دۆلارە، ئەوەش بەبەراورد بە ساڵی 2017 لەسەدا 22 پۆینت 7 زیادی كردوە، كە بەشێكی گرنگی لە پەخشی یارییەكانی چامپیۆنس لیگ دەستیكەوتوەو بەشەكەی تر لە فرۆشتنی یاریزاناندا بووە، بەجۆرێك 113 ملیۆن پاوەند لە فرۆشتنی یاریزانو 47 ملیۆنو 100 هەزار پاوندیش لە پەخشی تەلەفزیۆنی.
لەهەمان كاتدا یانەی چیڵسی ئەوەی ئاشكراكردوە لە ئەنجامی گرێبەستی یانەكە لەگەڵ گۆمپانیای نایكی ئەمریكی بۆ پێداویستی وەرزشی بڕی 60 ملیۆن پاوەندی وەرگرتوە.
1117 جار خوێندراوەتەوە