بەغداد لەبەرامبەر ناردنی پشكی هەرێم لە بودجەدا دوو داواكاری هەیە

KNN : Kurdish News Network
09:04 - 27/12/2018
ئابوری
+
-

بەغداد داوای رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت‌و  لیستی فیعلی موچەخۆرانی هەرێم دەكات
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رێژەی كورد 14% یە لە عێراقدا

 

پەرلەمانتارانی كورد لەفراكسیۆنە جیاوازەكان سیناریۆكانی ناردنی بودجەی هەرێم لە بەغداوە ئاشكرادەكەن، پەرلەمانتارێكی گۆڕانیش دەڵێت، بەغداد بۆ ناردنی پشكی هەرێم لە بودجەدا داوای 250 هەزاربەرمیل نەوتی رۆژانە و ناوی لیستی فیعلی موچەخۆرانی هەرێم  دەكات.

ئەمە ئەو بەڵگەو دیكۆمێنتانەن، كە دەست پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كەتون لە لیژنەی دارایی. 

لەو كۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەی كە تایبەت بوو بەپشكی هەرێم لەبودجەی ساڵی 2019 ی عێراق پەرلەمانتاران سێ سیناریۆیان ئاشكراكرد 
كەوەك پشكی كورد لەبودجەی عێراق دیاری كراوە بەڵام هیچ كام لەو سیناریۆیانە لە 12 %  تێپەڕناكات. 

ئەحمەد حاجی رەشید دەڵێت: بەڵگەنامەیەكی نوسراویان دەستكەتووە بەئیمزای وەزیری پلاندادانی عێراق رێژەی كورد لە عێراقدا لە 14 % یە.  
ئێستا جیاوازی نێوان ئەم لە 12 % ‌و لە 14 %  تەنها لەموچەدا وەری بگرێت، نۆسەد ملیاردینارە.

ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان ئاشكرایدەكات بەغداد لەبەرامبەر ناردنی پشكی هەرێم دوو مەرجی هەیە، یەكەم هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بكات و دوەمیش هەرێم لیستی فیعلی ژمارەی موچەخۆرانیان رادەست بكات، كە لەئێستادا بەغدا تەنها داندەنێت بە 682هەزار موچەخۆردا لەهەرێم، لەكاتێكدا زیاتر لە ملیۆنێك و 249 هەزار كەس لەم هەرێمە موچە وەردەگرن.

ئەم پارلەمنتارە كوردەش دەڵێت: ئەگەر هەرێم سەربەخۆ نەوت بفرۆشێت ‌و چاوەرێی پارەش بێت لە بەغدا هەر رۆژێك بێت ئەو پارە دەبڕدرێت.

كورتهێنان لە بودجەی ساڵی 2019ی عێراق 27 ترلیۆن دینارە بەڵام بەهۆی ئەوەی نرخی بەرمیلێك نەوت لەبودجەدا بە 56 دۆلار داندراوە و ئێستا عێراق بە 43 دۆلار دەیفرۆشێت، بۆ هەر بەرمیلێك نەوت 13 دۆلاری تركورتهێنانی دەبێت ئەگەر لەساڵی 2019 شدا نرخی نەوت وەك ئێستا بمێنێتەوە، بەوەش لەماوەی ساڵەكەدا واتە 21 ترلیۆنی تر دەچێتە سەر كورتهێنان لەبودجەی عێراق ئەمەش دیسان كاریگەری لەسەر پشكی هەرێم دەبێت. 

9375 جار خوێندراوەتەوە