ئەم ڤیتامینە رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا دادەبەزێنێت

KNN : Kurdish News Network
01:43 - 18/12/2018
تەندروستی
+
-


پێگەی ئیکسپریسی بەریتانی رایگەیاند: سیستمی خۆراکی نا تەندروست هۆکاری سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا، بەتایبەت ئەگەر ژەمەکانی خواردن چەوری زۆر تێدابێت.

پێگەکە روونیدەکاتەوە، بۆ رزگاربوون لە گرفتی بەرزی رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا، دەتوانیت میوە یاخود ئەو خۆراکانەی ڤیتامین B5 لە پێکهاتەکەیدا هەیە بخورێت.

ڤیتامین B5 دەتوانێت کۆنتڕۆڵی رێژەی کۆلیستڕۆڵ بکات و رێژەی چەوری زیانبەخش لە خوێندا کەمبکاتەوە.

لەمبارەوە توێژەرانی بواری پزیشکی لە کەنەدا، توێژینەوەیەک لەسەر 214 کەس ئەنجامدەدەن کە بەدەست ئەو نەخۆشیە دەناڵێنن و بۆماوەی 16 هەفتە ئەو خۆراکانە یاخود ئەو میوانەیان دەخۆن کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین  B5.

لەئەنجامی توێژینەوەکەدا توێژەران بۆیان دەرکەوتوە رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێنیاندا بەشێوەیەکی زۆر باش دابەزییەوە .

توێژەران هۆشداری دەدەن لە بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا چونکە دەبێتە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک .

 

دەشڵێن بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا بەهۆی بۆماوەیی یان سیستمی خۆراکی ناتەندروستەوە یان قەڵەوییەوەیە.


ڤیتامین  B5 لە قەرنابیت و ماسی سەلەمون و شیر و چەرەسات و پاقلەمەنییەکان و گێلاس و گۆشتدا هەیەو بەسودە بۆ هەندێک نەخۆشی وەک هەوکردن و قژ هەڵوەرین و رەبۆ و لەبیرچوونەوە.

 





2430 جار خوێندراوەتەوە