وەفدی دانوستانكاری پارتی لە سلێمانی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان كۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:58 - 17/12/2018
کوردستان
+
-

سبەینێی وەفدی دانوستانكاری پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت دێتە سلێمانی 
وەفدەكەی پارتی سبەینێ‌ لەگەڵ یەكێتی كۆدەبێتەوە
بڕیارە وەفدەكەی پارتی رۆژی چوارشەممە لەگەڵ وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبێتەوە


سبەینێ‌ وەفدی پارتی بۆ دانوستاندن لەسەر پێكهێنانی حكومەتی هەرێم دێتە سلێمانی و لە دوو رۆژی بەدوای یەكدا لەگەڵ یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕاندا كۆدەبێتەوە، KNN لەم راپۆرتەدا وردەكاری پرۆژەی وەفدەكەی پارتی و داواكاری یەكێتی و هەڵوێستی گۆڕان بڵاودەكاتەوە. 

دوای نزیكەی هەشتا رۆژ بەسەرهەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی هەرێمی كوردستان و دوای چەندین كۆبوونەوە لەنێوان هێزو لایەنە سیاسیەكان دواجار سێشەممە گفتوگۆكانی پێكێهانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.

كۆبونەوەكە لە سلێمانیەوە دەستپێدەكات، وەفدی دانوستانكاری پارتی دێتە سلێمانی و لەگەڵ یەكێتی كۆدەبنەوە، بەپێی زانیارییەكانی KNN وەفدی پارتی زیاتر لە رۆژێك دەمێننەوە بەدرێژایی رۆژی یەكەم گفتوگۆ و كۆبونەوەكانیان لەگەڵ یەكێتی دەبێت.

KNN زانیویەتی وەفدەكەی پارتی رۆژی دواتر واتە چوارشەممە، دێنە لای بزوتنەوەی گۆڕان.

نەخشە رێگاكەی پارتی سێ پاكێجی لەخۆگرتووە (سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی حكومەت) ئەوەی پارتی مەبەستیەتی ئەوەیە سەرەتا رێككەوتن بكات لەسەر هەریەك لە سەرۆكایەتیەكانی پەرلەمان ‌و هەرێم و تاكۆتای ئەم مانگەش هەڵبژاردن بۆ هەردو, ئەو پۆستانە بكرێت.

KNN زانیویەتی لە كۆبونەكەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا، كە هیچ راگەیاندرا ‌و لێدوان ‌و كۆنگرەیەكی لەسەر بڵاونەكرایەوە یەكێتی بەو قەبارەی كورسیانەی خۆیەوە بریاری بەشداریكردنی داوە و بە زیاتر لە دوو سیناریۆی جیا ئەو پۆستانەی لای خۆی یەكلایی كرۆدتەوە، كە سبەینێ‌ دەیخاتە بەردەم پارتی، ئەوەی وادەكات ئاسان نەبێت یەكێتی ئەوەی دەستكەوێت، كە دەیەوێت ئەوەیە، یەكێتی پۆستەكانی بەباڵای كێشە ناوخۆییەكانی خۆی دوریوە و پۆستەكان بەشێوەیە داواكراون، كە سەرجەم باڵەكان رازی بكات.

 

هەرچی بزوتنەوەی گۆڕانە هەر لەو كۆبونەوانەی رابردوودا رای خۆی لەسەر حكومەتی نوێ‌ بە پارتی وتووە، كە ئەگەر بەشداری بێت لە حكومەت ‌و یاخود ببێتە ئۆپۆزسیۆن كار دەكات لەسەر ئەو پرۆژانەی ساڵانێكە لە كاری لەسەر كردوە، كە ئەویش هێنانە كایەی حكومرانیەكی دامەزراوەیی رەشیدە، كە هاوڵاتیان متمانەی پێ بكەن، بۆ ئەمەش لەسەر هەموو ئاستەكانی سیاسی و دارایی و سەربازی روبەروبونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی گۆڕان پرۆژەی ئامادەكراوی هەیە.

2670 جار خوێندراوەتەوە