مەترسی رووخان لەسەر درێژترین پردی عێراق هەیە

KNN : Kurdish News Network
04:23 - 17/12/2018
عێراق
+
-

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەخوڕەی ناوچەكەی گرتەوە مەترسی ئەوە هەیە پردی داقوق بڕووخێت، كە درێژترین پردی عێراقەو هەردوو پاریزگای كەركووك و بەغدا بەیەكەوە دەبەستێتەوە.

كایماز دەمیرجی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی رێگاوبانی پارێزگای كەركووك رایگەیاند: بەهۆی ئەو لافاوەی لە ئاكامی بارانبارینە بەخوڕەكەی هەفتەی ڕابردوو ناوچەكەی گرتبووەوە زیان بەر پردی داقوق كەوتووە، كە درێژیەكەی یەك كیلۆمەترە.

دەمیرجی ئاماژەی بەوەشداوە، كە پردەكە لەسەر 23 پایە بونیات نراوە و لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، بەشی خوارەوەی پایەكانی پردەكە زیانیان بەركەوتووە و مەترسی رووخانی پردەكە ئێجگار زۆر بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: وەك گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بە شێوەیەكی كاتی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانیان راگرتووە لەسەر پردەكەو لە نزیكترین كاتدا دەست دەكەنەوە بە نۆژەنكردنەوەی.

2060 جار خوێندراوەتەوە