ئەنجومەنی گشتی بازنە‌ و بنكەكانی گۆڕان لە ئەڵمانیا كۆبونەوە

KNN : Kurdish News Network
04:25 - 15/12/2018
کوردستان
+
-

بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنە نێوخۆییەكانی گۆڕان و كۆنفرانسی نیشتیمانی و نوێبونەوە، ئەنجومەنی گشتی ئەڵمانیا لەگەڵ بازنەو بنكەكان كۆبوویەوە.

لە كۆبونەوەكەدا تەئكید لە كاری پێكەوەیی بۆ وەدیهێنانی ئامانجەكانی گۆڕان و چالاك كردنی بنكەو بازنەكانی گۆڕان لەو وڵاتە كرایەوە.

پاشان گۆڕانخوازان سەرنج و تێبینییەكانیان ئاراستی ئەنجومەنی گشتی ئەڵمانیای بزووتنەوەی گۆڕان كردو تیشكیشیان خستەسەر دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و ئەو پێشهاتانەی كە لەبەردەم بزوتنەوەكەدایە.

640 جار خوێندراوەتەوە