به یەك شەپۆلی باران بارین چەندین پردی هاتوچۆو رێگاو بان داڕمانو ڕوخانو زیانەكانیشیان بە سەدان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت.
هەرێمی كوردستان هەڵكەوتەیەكی باشی جوگرافی هەیەو دەوڵەمەندە بەدەیان سەرچاوەی سروشتی و رێگەخۆشكەر بۆئاوەدانی و ئەمەسەرباری هەزاران هۆكاری تر بۆ بوژاندنەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری باشتر، بەڵام لەیەك شەپۆلی بارانبارین ماهیەتی هەرچی پرۆژەو خزمەتگوزارییە دەردەكەوێت، كە چۆنو بەچی شێوەیەك دروستكراون.
لەیەك شەپۆلی بارانباریندا لەهەرێمی كوردستان كە تەنها 48 كاتژمێری خایاند، بەدەیان پرۆژەی خزمەتگوزاری رێكاو بانو پردی هاتوچو زیانیان بەركەوتو داڕمان .
زیانی لافاو شەپۆلی بارانەكان هەر بە روخانی پردو رێگەوبانەكانەوە ناوەستێتەوە، بەڵگو هەندێك جار خراپی كوالێتیان بۆتە هۆی ماڵوێرانی زۆری هاوڵاتیان.
1122 جار خوێندراوەتەوە