بە تۆمەتی پێشێلكردنی سزاكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران كەنەدا بەرپرسێكی كۆمپانیای هواوی دەستگیر دەكات و ئەمریكاش داوای رادەستكردنی دەكات.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، حكومەتی كەنەدا لەشاری ڤانكۆڤەر، مینگ وانگ شۆ، بەرێوەبەری دارایی كۆمپانیای هواوی چینیان بە تۆمەتی پیشێلكردنی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەستگیر كردوە.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی گلۆب ئیند میلی، كەنەدی لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دادی ئەو وڵاتەوە بڵاویكردەوە، وانگ شۆ كچی دامەرزێنەری كۆمپانیای هواویە و هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی كارگێری كۆمپانیاكەیە لە یەكی ئەم مانگە دەستگیركراوە و ئەمریكاش داوای رادەستكردنی كردوە.
هاوكات حكومەتی چین ناڕەزایی خۆی لە دەستگیركردنی ئەو بەرپرسەی كۆمپانیای هواوی دەربڕیوە و داوای كردەوە بەپەلە ئازاد بكرێت.
548 جار خوێندراوەتەوە