ئامادەکاری خێزانێک بۆ سەری ساڵ بووەتە مایەی سەرنجڕاکێشان
خانەوادەیەکی ئەمریکی کە لە ویلایەتی نیوجێرسی رۆژهەڵاتی ئەمریکا دەژین، بە هۆی ئەو رازاندنەوانەی کە بۆ سەری ساڵ لە خانوەکەیاندا ئەنجامیانداوە، ناچارن هەموو شەوێک سێ هەزار دۆلار بدەن.
ئۆون هێنری سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچەی ئۆڵد بریج و به‌رپرسه خۆجێییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵكشانی سكاڵا و گازنده‌كان، بڕیاریاندا شه‌وانه دوو هه‌زار دۆلار بۆ پۆلیسه‌كان و هه‌زار دۆلار بۆ خه‌رجیی هاتوچۆی ئه‌و منداڵانه‌ی بۆ ته‌ماشاكردنی خانووه‌كه دێن له خێزانی ئاپروزی وه‌ربگیرێت.
خێزانی ئاپروزی رایانگه‌یاند: كه سزاكانی چه‌ند رۆژی سه‌ره‌تا له گیرفانی خۆیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام بۆ رۆژانی دواتر هاوكاری له خه‌ڵكی كۆده‌كه‌نه‌وه.
وەک لە وێنەکاندا دیارە رازاندنەوەکە شێوازێکی جوان و سەرنج راکێشی بە خانوەکە و شەقامەکان بەخشیوە و بۆتە سەرنجی میدیاکانی ئەو شارە.
1136 جار خوێندراوەتەوە