خۆپیشاندان بەرەو كوێ ؟

هەر خەڵك هاتە سەر شەقام و نارەزایى دەربرى، هەموو ئەوە دەبیستین دەستى دەرەكى هەیە ؟؟؟؟؟
هەر بارەگایەك سووتا، هەرەشە دەبیستین ؟؟؟
كەس نەیبیست بەرپرسێك خاوەن دەسەڵات بێت و بڵێت ئێوە مافى خۆتانە و داواكاریتان رەوایە و دەبێت ئێمە بریار بدەین و كارى یەكەممان موچە بێت و حكومەت رێك بخرێتەوە و لەگەڵ بەغداد رێك كەوین كە بەرژەوەندى هاووڵاتیان ئامانجى یەكەممان بێت.

هەموو پشتگیرى دەكەن، بەڵام هێزیش دەنێرن بۆ سەركوت كردنى ؟؟؟
ئەوە ى دەبێتە پرسیارى جدى ئایا خۆپیشاندان بەرەو كوێ ؟
ئەم خۆپیشاندانە وەك دەبینرێت :
تواناى خۆ رێكخستنى خۆى نیە زیاتر نارەزایى خۆرسكە. ئەنجومەنى بۆ خۆى دروست نەكردووە لەسەر ئاستى شار و قەزا و ناحیە.
ئەم خۆپیشاندانانە زیاتر ناوچەییە و زۆرینەى شارەكانى نەگرتۆتەوە، ئەوەش بۆتە پرسیارى جدى ئایا لەم دەڤەرە رووبەرێك بۆ ئازادى هەیە و سنورى ئەولا بۆتە زیندانێكى گەورە بۆ را دەربرین ؟؟
ئەم خۆپیشاندانە تائێستا دروشمەكانى روون و ئاشكراو دیارى نەكراوە، واتە داواكاریەكان خاڵ بەندى بۆ نەكراوە، ئایا بێ ئومێدى لە دەسەڵات و حیزبەكان واى كردووە یان نەبوونى خۆرێكخستنى خۆپیشاندەران هۆكارە ؟
ئەم خۆپیشاندانانە بۆ ئەوەى لە گرێژنە دەرنەچێت، دەكرێت خاوەن دونیا بینى خۆى بێت و نەخشەیەكى دیارى كراو بۆ خۆى دەستنیشان بكات و نە بە پەیمانى خەیاڵى دەسەڵات هەڵخەڵێت و نە ببێتە پرۆسەى دارمانى گەورە بۆ بارودۆخەكە، بەڵكو نەخشەى زەمەنى خۆى هەبێت بۆ داواكاریەكان.

تاكى كوردى نارازى، ناكرێت بە گێرە شێوێن وێنا بكرێت، مامۆستایان و مووچە خۆران بە داردەستى ئەم و ئەو ببینرێت.
ناشكرێت خۆپیشاندان بەرەو بارێك بروات ئەوەندەى تر ئومێد و خەونى رەواى خەڵك بكوژێت .
قوربانیانى خۆپیشاندانەكان شەهیدى ووڵاتن بۆ هێنانە دى دادپەروەرى .
ئەم خۆپیشاندانانە خاوەن ئایدلۆجیایەكى دیارى كراو نیە بۆیە زیاتر رەوتێكى رادیكاڵە، وە كەمتر پاڵەوان دروست ئەكات، وەك جاران نیە لایەك، بزاوتێك خۆى بكاتە خاوەنى .
دەبێت چى بكرێت، ئایا خۆپیشاندان بە ئیحتیوا كردن تەنها چارە ئەكرێت ؟؟
بۆ ئەوەى بەرەو بارى نەخوازراو نەروات چى بكرێت ؟
ئاخۆ هەنگاوەكانى  لاى دەسەڵات و حیزبەكان چى دەبێت، لاى خۆپیشاندەرانیش رەوتەكە بەرەو كوێ دەروات، هیواى گشتیش نەبوونى قوربانى تر ە و بەرفراوان بوونى ئازادیەكانە .

714 جار خوێندراوەتەوە