ئەم ووڵاتەی ئیمە ئەوەندەی مەنزڵگایە بۆ کوشتنی
خەونەکان ، ئەوەندە جیگای ئومید نیە.
لەکوێی دنیادا بووە هەر رۆژەی خەمیکی نوێ بەرۆکی
یەک بەیەکی تاکەکانی کۆمەڵگا بگریت؟
رۆژانە گیرفانی بەتاڵی مووچە خۆران چاوەریی مژدەیەکە
! چاوەریی گەیشتنە ریکەوتنیکە نیوان هەریم و بەغداد!!
پاش ئەو هەموو ساڵەی حوکمرانی کوردی، تاکی کوردی
توشی خەمۆکی ، لەشکریک لە گەنجی شکاو .
ئەم ووڵاتەی ئیمە بۆتەی قەیرانە ، قەیرانی هەمیشەیی
راگوزەر بکەین بە کۆی روداوەکان ،شکست لە دوای شکست ئەبینین ، هەر رۆژەی کوشتنی
ئومید و خەونی تاکەکانە.
سنوری وولات کراوە بە رووی داگیرکەرانی
کوردستان ،جاسەنە ئەبیتە سەرەتای سوتانی چەک و دوای ئەوە پرۆسەکە ویران ئەبیت.
سەرەی موچەیەکی دواکەوتوو ئاسمان ئەگیرێنی ،ئەمە
زمانی شکست نیە ئەمە راستگۆیی ئازاری یەک بە یەکمانە هەڵبژاردن ئەکرێت ، لیستی دەسەلات کورسیەکان و
دەبگیان زیاد ئەکات ، ئەمە کۆمیدیای سەردەمە!!!
لیستەکانی ئۆپۆزسیۆن پەرتاوازە ئەبن و ئەکەونە
گیانی یەکتر گەنج وێڵە بە دوای خەوندا و دوا بریاری هیجرەتە بۆ سنورەکان و تیکچونی
بۆتەی خیزانە ، ئاشتەوایی کۆمەلایەتی سۆزێکە
بۆ رابوردوو، سفرەی ماڵ کۆمان ناکاتەوە منالەکانی ماڵ بە گلەییەوە سەیری باوک و دایک
ئەکەن کە بۆ ئەوان ژیانی پر فەراهەمیان
دروست نەکردوە، درۆنەکان بە ئاسمانی ووڵاتمان فرکەی دیت و کۆبونەوەکانیش
پرە لە پیکەنین و دواتریش بەیاننامەیەکی پر درۆزە ئەبینین.
مەخلوقەکانی لای ووڵاتمان لە گەرماو لە بی کاسبی
و لە بی نازی ژیان هەموو رەبگیکی هیلاک بە سەروسیمامانەوە دیارە!!! خۆشەویستی بۆتە خەونیکی رۆمی و لیرە هیجرەتی
کردوە ،هاوریەتی بۆڵە بۆلیکەو هیچخۆش بەختیەک نیە
ئەمە رەش بینی نیە ئەمە مردنی خەونەکانە.
تەنیا چەمکیک کۆمان ئەکاتەوە ئایا کۆی ئەم قەیرانانە
خۆی دەروازەیک لە خۆی ناکاتەوە.
ساڵی ۱۹۷٠ کاتیک هەردوو باڵی پارتی کۆتیایی ناکۆکی
باس ئەکەن کۆمەڵە وەک بزاوتیی فکری نوی دروست ئەبیت و روانگەش لە چاخانەکەی مام عەلی باوکی ئەکرەمی جوانە مەرگ دروست ئەبیت ؟؟؟
کاتیک ئەنفالەکان ئەگاتە لوتکە ، پارتیزانەکان
وەک لوتکەی خەبات دەرئەکەوێت؟؟؟
کاتیک هاوولاتی و ئاوینە لەم سلیمانیەوە دروست
ئەبیت سەردەمی قەڵەمی بویر دروست ئەبیت ؟؟
ئیستا لەم لوتکەی قەیرانە ئەگەر هەیە بۆ دروست
بونی چەمکیکی نوێ
137 جار خوێندراوەتەوە