ساڵیادی دامەزراندنی گۆڕانە، كەسانێكی زۆر لەو یادەدا یادوەری
خۆی هەیە، كەسانێكی زۆر لەو بزوتنەوەیە هاتن و رۆیین.
كەسانێك هەر لە گردەكەن، كەسانێك گردیان جێ هێشت، هەموان
ئەوەی لە گردەكە ماوە و ئەوەی ئەوێشی بە جێ هێشت، قسەی خۆی هەیە .
زەمەنێك دروستبوە چی بڵێی لەسەر گۆڕان، لێكدانەوەی جیاوازی
بۆ ئەكرێت .
قسەت و نوسینت وەك وشەكان لێ وەر ناگیرێت، وەك لێكدانەوەیەك
لێ وەرناگیرێت، هەمو ئەبێتە پرسیار؟؟
لە خانە و رێكخەری گشتیەوە نزیكیت؟
لە كوڕەكان نزیكیت یان نا؟
لە برادەرەكانی خوار گردەكەی؟
خۆت زویری؟
یادی گۆڕان و قسەكردن لەسەر بزاوتەكە پێش وەختە ئەم پرسیارانە
ئەكرێت .
ئەوەی ونە گۆڕان چی كرد و لە ئێستادا چی ئەكات و داهاتوی
چیە؟
ترس لە پرسیارە نا ئا ساییەكان، گوزەرێك ئەكەم بە سەربوردەی
گۆڕاندا .
گۆڕان وەك پرۆژەیەكی دوای پەیامی (سبەی)، دوای باڵی ریفۆرم،
دوای هەنگاوی سەرەتای كۆمپانیای وشە، وەك دوا هەنگاوی سیاسی رەحمەتی كاك نەوشیروان،
چی كرد و لە ئێستادا بەرەو كوێ ئەڕوات؟؟
گۆڕان وەك گوتاری سەرەتا پرۆژەیەك بو بۆ گۆڕانكاری لە
حوكمڕانی، پڕۆژەیەك بو بۆ عەدالەتی كۆمەڵایەتی، كۆكردنەوەی دەنگە ناڕەزاییەكان بو .
گۆڕان سەرەتا لە دەروازەی میدیاوە دەستبەكار بو دواتر بەرەو
بزاوتێك و بەشداری هەڵبژاردن و لە قۆناغی یەكەمدا، بوە ئۆپۆزسیۆن ، كە خاوەن (25)
كورسی بو .
دواتر بەرەو دەسەڵات، بوە دروشم كورسی دانەیەكی كەمی كرد .
دواتر دەركردن و گەڕانەوە بۆ گردەكە ، جارێكی تر بەشداری
هەڵبژاردن و كورسی كەمی كرد بەرەو دوانزە كورسی، سزای خەڵك گۆڕانیشی گرتەوە .
لە ئێستادا بەشداری دەسەڵات بە خەونی چاكسازی كە ئەوترێت
چاكسازی وەهمێكە تانوپۆكەی دیار نیە؟؟؟
گۆڕان سەرەتایەكی پر لە بەرەنگاری هێنایە پێشەوە بێ پەنا
بردنە چەك، خەباتێكی پەرلەمانی و مەدەنی گرتە بەر .
گۆڕان دەروازە بو بۆ را جیاوازەكان و كرانەوەو فرە ئایدۆلۆجیا
بو.
پرسیاری یەكەم ئەوەیە، بە (25) كورسیەوە بەشداری نەكرا بەردەوام
بون لە ئۆپۆزسیۆن بون لە ئێستادا بە دوانزە كورسیەوە، بەشداریەكی شەرمنانەی دەسەڵات .
ئەوكات كاك نەوشیروان رێكخەر و هەناسەی بەردەوام بۆ ئۆپۆزسیۆن
بون، ئێستا رێكخەر و خانە كشانەوە بە جۆرێك لە تەخوین ئەبینن؟؟؟؟
جارانێك جۆرێك لە كاری دامەزراوەیی لە گۆڕان ئەبینرا لە
ئێستادا هەر كەسەو ئاوازێك و ونی خیتابی گشتی بزوتنەوەكە .
جارانێك گۆڕان دروستكەری ئومێد بۆ تاكی كوردی، لە ئێستادا
گۆڕان خۆی بوەتە بێ ئومێدی .
جارانێك گۆڕان و فیگەرەكانی، نمونە بون بۆ هەڵسانەوە، بۆ
بەردەوامی، بۆ هیواو ئومێد، لە ئێستادا هەمو ئەوانە گۆرانی بەسەردا هاتوەو گۆڕان
بوەتە پەیژە بۆ هەندێ كەس بۆ گەیشتنە پۆستێك و موچەیەكە خانەنشینی بەرز، بۆ سیاسیە
دێرینەكانیش بەردەوامی مانەوە لە سیاسەتدا .
گۆڕان زۆرێك لە قارەمانی پۆپۆلیسی دروست كرد، داتا و
پلانی درێژخایەن و زانستی هیجرەتی كردوە .
جاران گۆران خیتابی بەردەوامی هەبو بۆ قۆناغە جیاوازەكان
و ئامادە باش بو بۆ هەر گۆرانكاریەك دێت و دەڕوا .
گۆڕان بە گشتی پێویستی بە خۆچونەوەی هەیە بێ ترس و تۆمەت
دروستكردن بۆ یەكتری، پێویستی بە هەڵسەنگاندنی گشتی هەیە .
ئەوەی حەرفێكی وت و نوسی دوژمن نیە؟؟؟
رێكخەر و خانە هەقە كەمێك زیاتر كراوە بن؟؟؟
گۆڕان و كۆمپانیای وشە هەقی خۆیەتی پەیوەندی نێوانیان بە
دامەزراوەیی بكەن .
خەمی گشتی ببێتەوە بەرنامە گشتیەكە، پرۆژەی سیاسی گوزەر
بكاتەوە بە ناوەخنی گۆڕاندا .
خوانی گۆڕان خوانی دەنگە جیاوەزەكان بێت، تێكۆشەرە دێرینەكان
بە قەناعەتەوە هاوكاری گەنجەكان بن ریتمێك دروست كەن كە پشت و پەنا بن و تا مردن هەر
نابێت بەرپرس بن .
534 جار خوێندراوەتەوە