جارانێ لەم وڵاتەمان لە سەردەمی شاخ، بروسكەی ئێزگەكە زۆر ژیانی ئەگۆڕین، ئەمڕۆ
بروسكەكان و مانشێتەكان زۆر رۆحمان ئازار ئەدات.
جارانێ هەواڵەكان ژیانی ئەگۆرین، هیوا و ئومێدی ئەداینێ، ئێستا مانشێتی هەواڵەكان
ئەوەندەی تر توشی بێ ئومێدیمان ئەكەن .
ئەمڕۆ وتیان :
هەر كەس پارەی كارەبا نەدات ئەوا كارەبای لێ ئەبڕن و روبەڕوی یاسای ئەكەنەوە،
چونكە دزینی سامانی وڵاتە ؟؟؟؟
دەستتان خۆش ئەی ئێمەی هاوڵاتی كە كارەبا ئەبڕێت چیتان لێ بكەین؟
كە سامانی سەر زەوی و ژێرزەوی ئەدزن بۆ خۆتان و بنەماڵەتان و حیزبتان چیتان
لێ بكەین ؟؟؟
لە هەڵبژاردن دەنگتان نەدەینێ؟ خۆ تەزویر ئەكەن بە دەنگی ئێمە؟
خۆپیشاندان بكەین، تەنها لە شارێكدا ئەبێت و شار پڕ ئەكەن لە چەك بەدەست؟
دوێنێ وتتان :
موچە لە سی رۆژدا ئەدرێت ئێستا نەك لە چەند مانگێك جارێك بەڵكو بە كەمكراوی
موچە ئەدەن و ئەبێت رازیش بین؟؟؟
سەركردەیەك وتی :
چاكسازی جارێ دەستی پێ نەكردوە چاوەڕێ بن؟؟
ئەم چاكسازیە بوە دەرد بۆ دڵی هەموان، بوە شەمەندەفەرەكەی سلێمانی هەر ئەگات؟؟
خەزنەی بنەماڵە پڕەو چاكسازی دێت؟
خەزنەی حیزب پڕە خەمتان نەبێت چاكسازی دێت؟
ئەوە نیە دەستمان پێكرد ئەوە نیە كاكی سەركردەم بە پارتی چی وت، ئەوە نیە بە
یەكێتی وت ئەزانین لەم دەڤەرە ئێوە چی ئەكەن و ناكەن؟
كاكی سەركردەم نەفەس درێژە وەك ئێمەی هاوڵاتی نیە خەممان بێت و نەفەس كورت
بین؟؟
جادەی سەدی سلێمانی :
ئەوە نیە بەردی بناغەی دانرا، ئێوەی هاوڵاتی چیتان ئەوێت ئیتر؟؟
گوێ مەدەنێ ناوی (سەدی) یە بەس بەشێكی ئەبێتە شەستی و بەشێكی سی یە؟؟
زەوی حیزب بردوێتی بوار نیە بسەنرێتەوە؟؟
ئەوەتا كۆمپانیای حیزب دەستی پێ كرد، لەم قاسەوە بۆ ئەو قاسە؟؟
سەرەی خانەنشین :
ئەو خانەنشینە لە سەرەكەدا كۆچی دوایی كرد؟ ویژدان لە كوێ یە؟ نەئەكرا كەمێك
رێز لەو كەسانە بگیرێت؟ ناكرێت مەسرەفێك بكەن و بە رێزەوە موچەكانیان بۆ بگەیەنرێت؟
ئەوەی پرسیاری كرد لای ئێوە تابوری پێنجەمە؟
ئەوەی شتێكی نوسی و گومانی هەبو لەسەر كارەكانتان هەزار تۆمەتی بۆ دروست ئەكەن
.
جارانێ دروشم كۆی ئەكردینەوە، جارانێ باوەر هەبو بە ئەی كرێكارانی جیهان یەكگرن
!!!
باوەڕ هەبو بە كوردستان یان نەمان !!
ئێستا وڵاتان ناشرین كرد، دروشم بوە ناشرین ترین زاراوە .
كەی تێر ئەبن سەركردەكانی دوێنێ و خاوەن سەرمایەی ئەمڕۆ؟؟ سیاسەتان كرد بۆ
بونە سەرمایەدار؟؟
گاڵتەتان بە هەمو شت دێت تەنها مانەوەی خۆتان و وەچەكانتان .
ئەمەی ئێمەش ئەیڵین تەنها خەندەیەكە بۆ ئێوە؟؟
خەمی گشتی و ئازاری گشتی كەی رێگەیەك ئەدۆزێتەوە تا هیوایەك بێت بۆ هەژارانی
وڵاتم؟؟
كێ و چۆن دەست پێ بكرێتەوە؟؟
656 جار خوێندراوەتەوە