شتێك نیە زیایە بێت ، كێشەیەك نیە نوێ بێت ، گرفتەكان هەر ماوەیەى بە جۆرێك خۆى دەرئەخات .
ئەوەى نوێ یە رووخسارەكان زیا لە جاران دەرئەكەون ، سیاسیەكان و حیزبەكان زیا لە جاران دەستیان ئەكەوێتە روو ؟؟
درۆكان ، ناراستیەكان ، هەڵخەڵەتاندن ، پەیمانە بێ بنەماكان ، زیا لە جاران دەرئەكەون ......
دەمامكیان ناوێت ، ئەوان زیا لە جاران راستگۆ تر كارەكانیان ، پەرژەوەندیان ، درۆى زەبەلاحیان ئاشكرا ئەبێت .
خەونى پرتەقاڵى هیجرەتى كرد لەم ووڵاتەى ئێمەدا ، بێ ئومێدى بۆتە سیفەتى ناسراوەى هەمووان ، ئومێد درۆیەكى گەورەیە لە گوتارى سەركردەكاندا ئەبینرێت ، پێش هەڵبژاردن ئومێد ئەبەخشنەوە دواى هەڵبژاردن ئەكەونە بەش كردنى كەلاكى ووڵات .......
هاووڵاتى تاكە بوونەوەرە بە حەپەساوى سەیرى ئەم واقیعە تاڵە ئەكات .
نەوت و غاز لە ماڵدا هیجرەت ئەكات ، كارەبا ئەبێتە میوانێكى ئەزیزو كەمتر دێتە ماڵەكانمان ، شەهادەى گەنجەكانمان تەنیا پەراوێكى ناو كەنتۆرى ماڵە و كارى پێ ناكرێ..
كابینە دێت ئەروات ئامۆزاكان ئەكەونە گیانى هەموان ، كۆنگرە دێت و ئەروات ئامۆزاكان بە رووى گەشەوە ئومێد ئەبەخشنەوە و بە هەواداران ئەووترێت ئیتر سەردەمى گەنجە ؟؟
سەرۆكى ووڵاتمان لە بەغداد لە نێوان ماڵى شیعى و ماڵى سونە و هەژموونى ئێران و هەژموونى دۆستە ئەمەریكیەكاندا دێت و ئەروات لەو لاشەوە لە ماڵى حیزبدا هەوڵێتى پۆستى باڵا مسۆگەر بكات .
ئۆپۆزسێۆنى دوێنێ لە نێوان سەردەمەكاندا خۆى وون كردووە ، لە پرێك بانگەشە بۆ چاكسازى لە حیزبى باڵادەست زیاتر ئەكات و لە پرێكیشدا لە جاران زیاتر وەك ئۆپۆزسێۆن ئەدوێت و تا ئێستا چاوەرێ ى مەرحەمەتى پارتین پۆستەكانیان بدرێتێ .
لە ناوخۆى خۆشیاندا ئەوەى دێرێك بڵێت كە گومان بێت یان پرسیار بێت لە كارى گۆران و رۆڵى تەكەتول ، ئیتر گرد بە دەر ئەكرێت بشتوانن ووڵات بەدەرى ئەكەن خۆ هەر نەكرێت هەندێ قەڵەم بە دەستى ئەكرێت بە گژا.
گرفت و قەیران بەردەوامە ؟؟؟
موچە دوائەكەێت و ئۆباڵەكەى دواكەوتنى بودجەكەیە لە بەغدادەوە ،باس لە گەندەڵى و چاكسازى سەراپاى میدیاى گرتۆتەوە ، هاوریەك پێمان ئەڵێت لە سنورەكان گەندەڵى گەورە هەیە لەولاوە هاوریەكى تر لە كابینە پێمان ئەڵێت باشترین رێكار لە سنورەكان بەرێ ئەكرێت ؟؟؟
قەیران بەردەوامە ؟؟
سلێمانى بەرەو گوند بوون ئەروات و پرۆژەكانى بەرەو كەمى ئەروات ، گوتارى جیاواز ئەبیستین لە بەرپرسەكانەوە .
ئەوەى ئەبینرێت لاشەى گەنجاكانمان زیاتر بۆ دێتەوە لە ئیجە ،پرسەى خۆكوشتن زیاتر لافیتەكەى ئەبینرێت ، خەم و بێ ئومێدى روو لە زیا بوونە .
كاریزماى سەركردە ئومێد بەخشەكانیش پێش هاتنە دى جیان هێشتین .
ئیتر تا درۆكانى هەڵبژاردنێكى تر لاى ئێوەم خۆش
1111 جار خوێندراوەتەوە