حزبی سیاسی بە هەڕەشە، یان هەڵەشەیی و ئاژاوەگێڕی ناتوانێت بەردەوام بێت، بڕوانە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چەندان جار هەوڵدراوە بە چەندین ڕێگە بزوتنەوەی گۆڕان تائاستی لاوازبوون و بێکاریگەربوون ببرێت لەگۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان دا، بەڵام چونکە حزبێکی خاوەن پرۆژە و دونیابینی خۆیی بووە نەتوانراوە نەك لاوازبکرێت بەڵکو لە هەر موئامەرە و پیلانێك کەدژی ئەنجامدرابێت ئەم حزبە ڕۆژ لەڕۆژ کاریگەری و سەنگ و قورسایی زیادی کردووە بەجۆرێك نەیارانی سیاسی شۆكکردوە و ناتوانرێت لەئاستی هۆشیاری و مەنتقی سیاسی ئەم حزبەدا ژیرانە ماڵە بکەن و بە جوڵە و مامەڵەی سیاسی لەگەڵی بڕۆن، بەڵام بەداخەوە لەئاست ئەو توانایەی گۆڕاندانین و دەیانەوێت بە ئاژاوە و دروستکردنی نائارامی لە سلێمانی دا دۆخەکە تێک بدەن.
لێرەوە دەبێت ڕوونبێت لای هەموان کە بزوتنەوەی گۆڕان هێزێك نییە بکەوێتە داوی ئەو پیلانگێڕیانە و شەڕێکی نەویستراوی بەسەردا بسەپێنرێت، بەڵکو دەبێت وەکو خۆی و کاریگەرییە حەقیقیەکەی خۆی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و چیتر ئەم جۆرە کارە تێکدەرانە دووبارە نەکرێنەوە و زیاتر ڕووی خۆیان لەناوخۆ و دەرەوە قێزەونتر نەکەن.
بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام دەبێت بەهەمان نەفەس و کاردەکات بۆ جێ بەجێکردنی ئەو بەند و خاڵانەی کە وەك پرۆژەی چاکسازی دەیەوێت لەکارنامەی حکومەت و کاری ئایندەی ئەم حکومەتە نوێیەدا جێگە بکاتەوە و جێبەجێشی بکات، جا پێویستە لەسەر هەمووان پاڵپشت و پشتیوان بن و لادان و لەمپەر دروستکردن و جێ بەجێ نەکردنی ئەم پرۆژە گرنگانەی کەدەچێتە خزمەتی هەموو هاوڵاتیانی هەرێمەوە بەبێ جیاوازی لە هیچ کەس و لایەنێکی قبوڵ نەکرێت و ڕای گشتی ئامادەبێت بۆ ئیدانەو سەرزەنشتکرنیان.
داواکاریش لە دڵسۆزانی خەڵك و خەمخۆرانی ئەم کیانە سیاسی و ئیدارییەی کە بەرهەمی سەدان هەزار تێکۆشەر و خەڵکی کوردپەروەری میللەتەکەمانە وابەئاسانی ڕێگە نەدرێت لەلایەن کەسانی نابەرپرسەوە تێکبدرێت و بکەوێتە ژێر هەرەشەی لەناوچونەوە، بەڵکو ئەرکی سەرشانی هەمووانە بیپارێزین و جوانتر و باشتری بکەین.
لەکۆتاییدا درود بۆگیانی كاكه (رێبهند فهرهاد) شەهیدی پارێزگاریکرن لە بزوتنەوەی گۆڕان و سەبوری و ئارامیش لەیەزدانی مەزن داوا دەکەین بۆ دایك و باوك و کەس و کار و هاوڕێیانی و ئێمەی هەڵسوڕاوانی گۆڕان.
754 جار خوێندراوەتەوە