نهێنی پشتەوەی ئەو ترسەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا لە تورکیای ساڵی 2023 هەیانە

بنیاتنانی "کۆماری تورکیا"ی نوێ، لەسەر بنەمای رێکەوتننامەی لۆزان لەساڵی 1923 دروستکراوە، کاتێك ئەنجامی کۆتا بە بەدەرکەوت کە سەرکەوتنی هاوپەیمانەکانی جەنگی جیهانی یەکەم ئەوانیش؛ بەریتانیا، ڕووسیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا. ئەوە بوو بەریتانیا چەندین مەرجی قورسی دانا بۆ ئەوەی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی هەڵبوەشێنێتەوە و ئەو زەبر و زەنگ و داگیرکارییەی لەسەردەمی ئەم خەلافەتەدا ڕووبەرووی نەتەوە و وڵاتانی ناوچەکە و ئەوروپای نزیکیش بووبووەوە کۆتای پێبهێنێت و خەلیفە و خێزانەکەشی لەدەرەوەی تورکیا بژین و دەست بەسەر هەموو موڵك و ماڵی خەلیفە و خێزانەکەشیدا بگیرێت و دەوڵەتێکی عەلمانی ڕابگەیەنرێت، هەروەها ڕێگری لەتورکیاش بکرێت کە نەتوانێت نەوت دەربهێنێت و تەنانەت هەڵکەندنی بیرە نەوتیش، هەروەها ڕەچاوی لینکی هاتوچۆی نێوان دەربەندی بۆسفۆڕ و دەریای ڕەش و ڕووباری مەڕمەڕە، وە ڕاڕەوی دەریای ناوەڕاست وەك ڕێگەیەکی نێودەوڵەتی کە تورکیا ناتوانێت ناونیشانی بداتێ و باج وەربگرێت لە کەشتیە بارهەڵگرە تێپەڕبووەکان تا ساڵی2023 بەپێی ڕێکەوتننامەکە (ڕێکەوتننامەی لۆزان) واتا بۆ ماوەی 100 ساڵ، تدخلی ئێستای تورکیا لە ڕووداوەکانداو ڕوئیای ئەردۆغانیش ئاماژەیەکی ترسناکە لە چاوی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاوە، کە وا لێکدانەوەی بۆ دەکەن دوای کۆتایهاتنی ئەم معاهەدەیە جوڵە و ڕێکەوتنی نوێ دەبێت بۆ تورکیا و ئەردۆگان.

کورتەیەکی مێژوویی؛

دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم لە ساڵی ۱۹۱۸ و سەرکەوتنی وڵاتانی هاوپەیمان لە ڕێکەوتننامەی سیڤەر (Sever Treaty) لە ۱٠ی ئۆگێستی ۱۹۲٠، ئەمانەی لێکەوتەوە، دابەشکردنی دەوڵەتی عوسمانی، زۆربەی نەتەوە نا تورکەکان سەربەخۆی وەربگرن لە ئیمپراتۆرێتی عوسمانی، بەڵام تورکەکان ئەم ڕێکەوتننامەیان ڕەتکردەوە و شەڕی سەختیان دەستپێکرد دژی هاوپەیمانان هەتا یەکگرتنەوەی خاکیان و سەرکەوتنی گەورە بەتایبەت لە کاتی شەڕی یۆنان (۱۹۲۲_۱۹۲۳) بەدەست بهێنن، ئەوە بوو دوای ئەو شەڕانە بە هێزێکی جیاوازتر لە (کۆنفرانسی سیڤەر) بەشداریانکرد، کە بۆماوەی سێ مانگ بەردەوام بوو دواتر بەواژووکردنی ڕێکەوتنامەی لۆزان کۆتای هات لە ۲٤ی جولای ۱۹۲۳ لە ئوتێل بوریفاجی شاری لۆزانی باشوری سویسرا کە بە ڕێکەوتننامەیەکی ئاشتی نێودەوڵەتی ناسێنرا.

لایەنە بەهێزەکانی ڕێکەوتننامەکە براوەکانی جەنگی جیهانی یەکەم بوون بەتایبەتی (بەریتانیا، ئیتاڵیا و فەڕەنسا)، و ئیمپراتۆریەتی عوسمانیش لەلایەن عیسمەت ئینۆنۆ وە سەرۆکایەتی دەکرا ئەم ڕێکەوتننامەیە دابەشکردنی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لێکەوتەوە و لەو نێوەندەشدا کۆماری تورکیا دامەزرێنرا بەسەرۆکایەتی مستەفا ئەتاتورك، وە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر خاکی تورکیا و دیاری کردنی شاری ئانکەرە بە پایتەختی ئەو دەوڵەتە نوێیە کە تورکیای ئێستا دەکات، و هەڵوەشاندنەوەی خەلافەتی ئیسلامی و ڕاگەیاندنی دەوڵەتێکی عەلمانی لێکەوتەی معاهەدەکە بوو.

لەگرنگترین خاڵەکانی ڕێکەوتننامەی لۆزان (Lausanne treaty)؛

* کێشانی سنورێك بۆ دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و ڕێگەگرتن لەو پاوانخوازییەی پێشووی کە دەوڵەتانی ڕۆژئاوا ماندوو بووبوون بەدەستیەوە.

* ئەم ڕێکەوتننامەیە ۱٤۳ ماددە و بابەت دەگرێتەخۆ لەسەر ۱۷ بەڵگەنامە لەنێوان ڕێکەوتننامەکە و پەیمان و لێدوان و پاشکۆ و دابەشکاری ڕیزبەندی ئاشتەوای نێوان پێگەی دەوروبەر لەسەر ڕێکەوتننامەکە، وە دووبارە بیناکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانیان لەسەر مەبدەئی گشتی یاسا نێودەوڵەتیەکان.

* تورکیا نابێت دەست وەربدات لە سەروەری خاکی وڵاتانی قوبرس، مصر، لیبیا، سودان، سوریا، عێراق.
ڕێکەوتننامەی سیڤەر شۆکێکی گەورە بوو بۆ خەلافەتی عوسمانی، بەڵام ناچاریش بوون کە ڕازیبن بەدیاری کردنی ئەو سنورەی بۆیان دیاریکرا و لە ژێر دەسەڵات و هەژموونیاندابێت.
هەروەها ڕێکەوتننامەی لۆزان، کۆتا وێستگەی ئەو دابەشکاریە بوو خەلافەتی عوسمانی دانی پێدانا کە سنورە نوێیەکەی دەوڵەتی تورکیای ئێستایە.
پاشگەز بوونەوەی هاوپەیمانان لە داواکردنی ئیدارەیەکی خۆ بەڕێوەبەری بۆ کوردەکان بە پاشەکشەی تورکیا هات لە خاکی ئەرمینیا، وە سەپاندنی چاودێری لەسەر پەیوەندییە داراییەکانی تورکیا و هێزە سەربازییەکەی و  دەربەندی نێوان دەریای ئیجە و دەریای ڕەش دەبێت کراوەبێت بۆ هەمووان، ئەم خاڵە لە ڕێکەوتننامەکەدا جێگیرکرا.

*  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێت دەست بەرداربێت لە دەستوەردان و پێشێلکردنی سەروەری دەوڵەتەکانی وەك عێراق، ئوردن، فەلەستین کەدەکەونە ژێر کۆنترۆڵی بەریتانیەکانەوە، بەهەمان شێوەش سوریا، لوبنان لەژێر کۆنترۆڵی فەرەنسیەکاندا دەبێت، وە ئەرمینیاش لەژێر گەرەنتیە نێودەوڵەتیەکاندایە.

* ئەوروپا، تورکیا دەست بەردار دەبێت لە زەویەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی بەلقان و هەندێك لە دەریای ئیجە لە یۆنان، وە دۆدیکانیز و رودس لە ئیتالیا، و پارێزبەندی لەسەر قستەنتینیە و کەناراوەکانی، لەنێوانیاندا ئەو ناوچانەی دەربەندە ئاویەکانی دەردەنیل و بۆسفۆڕ، کە کراوەتە کۆمەڵە ناوچەیەکی ملکەچ بووی نێودەوڵەتی، کە ئابووری تورکیا لەژێر کۆنترۆڵێکی کرداری هاوپەیماناندا دەبێت.

سەرکردەکانی ڕێکەوتننامەی لۆزان دانیان نا بە سەروەری خاکی تورکیا کە دەوڵەتێکی جیاوازە لە ئیمپراتۆرێتی عوسمانی.
بڕوا وایە لەگەڵ کۆتایهاتنی ڕێکەوتننامەکەدا پرسیار و وەڵام دێتە ئاراوە کە ئاخۆ گەشەسەندنی سیاسی نێوان تورکیا و هەندێك وڵاتی نێو یەکێتی ئەوروپا، دوای تێپەڕ بوونی۱٠٠ ساڵ بەسەر واژوو کردنی ڕێکەوتننامەکەدا، وەکو پێشنیارێك هەڵسەنگاندن لەسەر ئەو توانایانەی تورکیا بکرێت دوای کۆتایی هاتنی کاتی ڕێکەوتننامەکە، گەڕان بۆ نەوت، وە ڕێکخستنەوەی خشتەی دەوڵەتە بەرهەمهێنەکانی نەوت، و لەسەر لایەنی وەرگرتن و بەدەستهێنانی باج لە کەشتیە تێپەڕبووەکان بە دەربەندی بۆسفۆڕ، وە هەڵکەندنی کەناڵی نوێی ئاوی و گەیاندنی نێوان دەریای ڕەش و دەریای مەڕمەڕە

413 جار خوێندراوەتەوە