پێش زایین سۆفیستایه‌كانى یۆنان باسوخواسه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر دیارده‌كانى سروشته‌وه به‌ره‌و لیكۆڵینه‌وه له‌مرۆڤ گواسته‌وه، مرۆڤیان كرده سه‌نته‌رى هه‌مو پرس و فه‌لسه‌فه‌یه‌ك، ئه‌وان گوتیان مرۆڤ خۆى ده‌بێت سه‌نته‌ر بێت، به‌وه‌ش گرنگیه‌كى زۆریان به ئه‌خلاق و چۆنیه‌تى ژیانى مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه‌دا چڕكرده‌وه، له‌وكاته‌وه تا ئێستا، مرۆڤ سه‌نته‌رى هه‌مو قوتابخانه فیكرى و سیاسی و ته‌وژم و مه‌زهه‌ب و ئاینه جیاوازه‌كانه، هه‌مو ئه‌و ئاین و ئایدۆلۆژیا و مه‌زهه‌ب و فه‌لسه‌فانه‌ى باشترین خزمه‌تیان به‌مرۆڤ كردبێت ئه‌وا سه‌ركه‌وتوى خۆیان سه‌لماندوه و مانه‌وه و گه‌شه‌كردنیشیان به‌خۆه بینیوه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر ڕاسته، ده‌یان ته‌وژمى ئاینى و ئایدۆلۆژى و سیاسى و ناسیۆنالیستى په‌یدا بون، فراوانبونیان به‌خۆیانه‌وه بینیوه، دواتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قازانجى مرۆڤ و پرس و چاره‌نوس و خواست و داواكارییه‌كانیان خستۆته مه‌ترسیه‌وه ئه‌وا له‌ناو چون یان ته‌واو لاواز بون، هۆكارى پوكانه‌وه و لاواز بونى هه‌مو ته‌وژم و ته‌یارێكى سیاسى یان ئاینیش هه‌ر مرۆڤ بوە، چونكه كاتێك مرۆڤ به‌ئیراده‌ى پته‌وى خۆى شه‌ڕى خراپه‌كارى و سته‌مكاران و قۆرخكارانى ئاینى ...هتد كرد، ئه‌وا هه‌ر خۆیه‌تى سه‌ركه‌وتن و گه‌شى چاره‌نوسى دیارى ده‌كات.
ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا پێچه‌وانه‌ى سه‌ده‌كانى پێش زایین، وا خه‌ریكه مرۆڤ نه‌ك له‌سه‌نته‌رێتى وه‌ده‌ر ده‌نرێت به‌ڵكو ده‌خرێته په‌راوێزه‌وه، له‌وه‌ش ترسناكتر له‌لایه‌ن هێزه ناسیۆنالیسته ساخته‌چیه كوردییه‌كانى ده‌سه‌ڵاته‌وه، خه‌ریكه وێنه‌یه‌كى پڕ له‌وه‌هم و ترس و فۆبیا له زیهێنیدا ده‌چه‌سپێرنرێت بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر توشى سه‌لبى ئیراده بكرێت و نه‌توانێت بڕیار له‌چاره‌نوسى خۆى بدات، له‌بنه‌ڕه‌تدا گه‌ره‌نتى گۆڕینى دۆخى هه‌رێمى كوردستان، له‌بونى سیستمێكى خراپى شمولى و خێزانڕه‌وایى، پڕ گه‌نده‌ڵى و بێ مافى خه‌ڵك...هتد، به‌ره‌و سیستمێك لانیكه‌م عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى تیابچه‌سپێ و خه‌ڵكى سودمه‌ندبێت له‌خزمه‌تگۆزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانى ژیانى، ئه‌وا هه‌ر ده‌نگ و ئیراده بڕیارى خۆیه‌تى، یه‌كێتى و پارتى بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ته‌نها گره‌وه‌یان له‌سه‌ر به‌شدارینه‌كردنى خه‌ڵك و ساردكردنه‌وه‌یانه له‌ده‌نگدان، ڕێگرى كردنه به‌شێواز و ڕێگایى جیاواز له‌خه‌ڵكى بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر به‌شدارى له‌دیارى كردنى چاره‌نوسى خۆیان نه‌كه‌ن، به‌خه‌ڵك ده‌لێن ئیدى ڕێگاى ده‌نگدانیشیمان لێ بڕیت، به‌شدارى بكه‌یت و نه‌كه‌یت یه‌ك ئه‌نجامه.
ئه‌وه ئێمه‌ین جارێك به‌زه‌برو زه‌نگ و جارێك به‌هه‌ڕه‌شه و نانبڕین و جارێكى تر به‌كوشتوبڕ و دواجاریش به ته‌زویر كردن سه‌لبى ئیراده‌تان ده‌كه‌ین و پێتان ده‌لێن هه‌رچى ده‌كه‌ن و هه‌ر رێگه‌یه‌ك ده‌گرنه به‌ر ناتوانن بمانگۆڕن و سزامان بده‌ن و به‌دادگاى خۆتمانمان بگه‌یه‌نن، ده‌ى ئیتر ئه‌مجاره‌ش بۆ خۆتان به‌شداری مه‌كه‌ن و له‌ماڵه‌وه لێى دانیشن و پاڵی لێبى بده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه بڕیارتان بۆبده‌ین ئێوه چیتانده‌وێت....! ئه‌م ژه‌هرى بێ ئیراده كردنه كه ڕۆژانه ده‌ڕژێنرێته نێو گه‌روى هاوڵاتیى كوردییه‌وه تا سنورێك رۆشتوه و واخه‌ریكه جه‌سته‌ى ده‌ته‌نێیت، گه‌ر بێت‌و له‌وه زیاتر خۆى له‌مه‌یدانه‌كه به‌دور بگرێت و وه‌ڵامى ئه‌و پرۆسه نه‌گریسه له‌مێشك شۆردنى تاكى كوردى و ڕه‌شبین كردنى نه‌گرێت. ئه‌م هێزانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕیشه و قوڵاییان له دڵ و بڕیارى هاوڵاتیدا نه‌ماوه و ته‌نها به ڤێلا و پاره‌كانیان چونه‌ته ئاسمانه‌وه، ته‌نها ده‌یانه‌وێ به‌ڕه‌ش بین كردنى خه‌ڵك و ساردكردنه‌وه‌یان له‌پرۆسه‌ى گۆڕینیان له‌ڕێى سندۆقه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌وه، درۆزنانه كه‌مێك دابه‌زنه سه‌ر زه‌وى، ئیدى ده‌سته‌كه‌یان كه‌شفه ده‌یانه‌وێ چ بڵین، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه ماوه‌ته‌وه ئایا هاوڵاتى كوردى, ده‌نگده‌رى به‌ئیراده,ده‌یه‌وێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بگۆڕیت یان بمێنیته‌وه؟ ده‌یه‌وێت كۆتایى به‌و مێژوه بهێنیت یان تێ په‌ڕینیت؟.
ئایا ده‌سه‌ڵاتیك بگاته ئه‌و ئاسته له بێ ئه‌خلاقى ده‌نگ و ئیراده‌ى خه‌ڵك ته‌زویر بكات ئه‌دى بۆچى تۆمه‌ت له‌دژى هێزه ڕه‌سه‌كانیش دروستناكات...؟ پێموایه نه وڵاتانى زلهێزى دونیا، نه وڵاتانى ناوچه‌كه و هه‌رێمایه‌تى، هێنده‌ى ده‌نگ و ئیراده و بڕیارى هاوڵاتى كوردى ڕۆڵى له وه‌رچه‌رخانه مه‌زه‌كاندا بۆ گۆڕینى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه هه‌بێت، بومه‌له‌رزه‌ى دژه گه‌نده‌ڵى و حوكمى ویراسى و تاڵان كردنى وڵات هه‌ر ده‌بێت له‌ناوه‌وه، هاوڵاتى كوردى بیوه‌شێنیت و دڵى ساردنه‌بێته‌وه له‌پرۆسه‌ى دیمو‌كراتى هه‌ڵبژاردن، دڵنیاشبێت له‌وه‌ى ناشیرینتركردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و دڵ ساردكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى لێدانێكى تره له‌شكۆمه‌ندى مرۆڤى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه كه بیست‌و حه‌وت ساڵه سوكایه‌تى نه‌ما پێى نه‌كه‌ن.
1731 جار خوێندراوەتەوە