جه‌لال تاڵه‌بانی‌ و نه‌وشیروان مسته‌فا کۆدەبنەوە

08:44 - 03/12/2012

بۆ راوێژو بیروڕا گۆرینه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ململانێكانی‌ عێراق و بارودۆخی‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، ئه‌مرۆ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق و سكرتێری‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات

ئازاد جوندیانی‌ وته‌بێژی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان به‌ KNN ی‌ راگه‌یاند: ئه‌مرۆ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌شاری‌ سلێمانی‌ كۆده‌بنه‌وه‌، بۆ راوێژو ئاڵوگۆڕكردنی‌ بیروڕا له‌باره‌ی‌ كێشه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و قه‌یرانه‌كانی‌ عێراقه‌وه‌ .

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ سایتی‌ خه‌ندان بڵاویكرده‌وه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌ردانی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات له‌سلێمانی‌ و ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ش تاوتوێكردنی‌ بارودۆخی‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و ململانێكانی‌ عێراقه‌.