هەولێر؛ خوێندكارانی چوار زانكۆی ئەهلی دژی بڕیارێكی خوێندنی باڵا گردبوونەوە

05:36 - 15/10/2018
کوردستان

لە بەرامبەر بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم، خوێندكارانی قۆناغە جیاوازەكانی چوار زانكۆی ئەهلی، لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەولێر گردبوونەوە.

بەپێی بڕیارەكە: چیتر بڕوانامەی هەریەك لە زانكۆكانی نورو حەدباو قەلەم و كیتاب و حەدبا كە لە موسڵ و كەركوكن، دانیان پێدا نانرێت، خوێندكاران و بەشێك لە بەرپرسانی خوێندنی باڵا و بەرپرسانی هەریەك لەو زانكۆیانەش، تائێستا ووردەكاری بڕیارەكە نازانن.

 

بەرپرسی ڕاگەیاندنی خوێندنی باڵاش پێشبینی دەكات لەچەند رۆژی داهاتوودا وەزارەت دوایین بڕیار لەوبارەیە بدات.

3038 جار خوێندراوەتەوە