میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، وڵاتی ئیمارات تارانی ئاگادار کردووەتەوە کە بڕیاریداوە پێشوازیکردن لە گەشتی سەرجەم کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێران ڕابگرێت
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان لە میدیا ئێرانییەکانەوە، ئیمارات پەیامێکی داوەتە بەرپرسانی تاران سەبارەت بەوەی چیتر ڕێگە بە نیشتنەوەی فڕۆکەی هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران نادات لە فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتەدا و سەرجەم گەشتەکان ڕادەگرێت.
127 جار خوێندراوەتەوە