​76 ملیار دینارەکەی جوتیاران گەیشت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
01:44 - 23/09/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، بڕی 76 ملیار دینار لە شایستە داراییەکانی جوتیاران گەیشتووەتە هەرێم و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، هاوکات دەڵێت: تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ ساڵی 2026خەرج نەکراوە

 

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەی ئێن ئێن ڕایگەیاند: "ئەو بڕە پارەیەی جوتیاران کە مابوو 76 ملیار دینار بوو، لە ئێستادا گەیشتووە و ڕێکارەکانی لە قۆناغی کۆتاییدایە، بڕیاریشە سەرەتای هەفتەی ئایندە دەست بە دابەشکردنی بکرێت

 

سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشکردنی پارەکە بەسەر پارێزگاکاندا، نەوزاد شێخ کامیل ڕوونیکردەوە کە زیاتر لە 29 ملیار دینار بۆ سلێمانی، 24 ملیار دینار بۆ هەولێر و 22 ملیار دیناریش بۆ پارێزگای دهۆک تەرخان کراوە

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی حەوت ملیار دینار بۆ ساڵی 2025 ماوە کە تا ئێستا نەهاتووە، سەبارەت بە پارەی گەنمی جوتیارانیش بۆ ساڵی 2026، تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ هیچ کەسێک لە عێراقدا خەرج نەکراوە.


101 جار خوێندراوەتەوە