عەبدولقادر
ئوراڵئۆغڵو، وەزیری گواستنەوەی تورکیا ڕایگەیاند؛ وڵاتەکەی بەنیازە هێڵی ئاسنی
مێژوویی حیجاز لە چوارچێوەی "پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان" نۆژەن بکاتەوە،
ئەوەش بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵی لە جوڵەی گواستنەوە و بازرگانی لە ناوچەکەدا.
ئەو هەنگاوەی
تورکیا دوای ڕێککەوتنێک دێت کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا لەگەڵ سعودیە واژۆی
کردووە، بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی لە بوارەکانی گواستنەوە و خزمەتگوزارییە
لۆجستییەکان. ڕێککەوتنەکە دووبارە کاراکردنەوەی هێڵی حیجاز دەگرێتەوە بۆ
پشتیوانیکردن لە جوڵەی بازرگانی و گواستنەوەی نێوان تورکیا و وڵاتانی کەنداو.
مێژووی
دروستکردنی هێڵی ئاسنی حیجاز دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم، کە
درێژییەکەی نزیکەی هەزار و 100 میل بوو لە دیمەشقەوە بۆ مەدینە، پێش ئەوەی لە کاتی
جەنگی جیهانیی یەکەمدا ڕووبەڕووی وێرانکارییەکی فراوان ببێتەوە.
81 جار خوێندراوەتەوە