گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بڕیاریدا ئەو هێرشەی کە بڕیاربوو ئەمڕۆ هەینی بیکاتە سەر سعودیە دوابخات، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکارییەکی هادی عامری و هەڵوێستی ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکان
لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ (7ی 8ی 2026) بڵاویکردووەتەوە، مقاوەمەی ئیسلامی ئاماژەی بەوە کردووە، خوێنی کوژراوەکانیان نابێتە کاڵایەک لە بازاڕی مامەڵە و هاوکێشە سیاسییەکاندا، داواش لەو کەسانە دەکات کە "پۆست و کورسی کوێری کردوون" بەخۆیاندا بچنەوە و سەروەریی پێشێلکراوی خاکی وڵات بپارێزن.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، با ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە بزانن کە خوێنی قوربانی و بریندارەکانیان هاندەری مانەوە و خۆڕاگرییانە، جەختیش دەکەنەوە کە سەروەریی خاکی عێراق بە بەیاننامەی شەرمنانە ناگەڕێتەوە، بەڵکو بە دەستی ئەو کەسانە دەپارێزرێت کە سازش لەسەر پیرۆزیی خاکی وڵات و کەرامەتی قوربانییەکان ناکەن.
118 جار خوێندراوەتەوە