شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەرچوونی ڕێنمایی نوێی لەلایەن عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە ڕاگەیاند بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشیی ئەمنی و توانای جەنگیی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: لەسەر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بڕیاردراوە بە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشیی ئەمنی و توانای جەنگیی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان، کە ئەنجامدانی مەشقی سەربازی و جووڵەپێکردنی هێزەکان لەخۆدەگرێت
شانەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەردەوامیی ئامادەباشیی بەرزی سەرجەم یەکە ئەمنییەکان و بەهێزکردنی تواناکانیانە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، بە جۆرێک کە بەشداربێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییە گشتییەکان
319 جار خوێندراوەتەوە