کەشناسیی هەرێم: سبەینێ گەرمترین رۆژی مانگی ئەیلول دەبێت

KNN : Kurdish News Network
02:01 - 22/09/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت؛ لە سبەینێ چوارشەممەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە و پێشبینیش دەکرێت گەرمترین ڕۆژ بێت تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلول.

 

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە. هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

 

کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان بەتەواوی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ، کە پێشبینی دەکرێت گەرمترین ڕۆژی ئەم مانگە بێت و شەپۆلەکەش تاوەکو کۆتایی مانگ بەردەوام بێت.

 

بەپێی پێشبینییەکان، بۆ سبەینێ چوارشەممە بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دەبن: (هەولێر 39، پیرمام 34، سلێمانی 38، هەڵەبجە 39، چەمچەماڵ 39، دهۆک 38، زاخۆ 39، ئاکرێ 39، گەرمیان 43، حاجی ئۆمەران 30، سۆران 37) پلەی سیلیزی.

170 جار خوێندراوەتەوە