بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ
ڕاگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات کە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە و
خێرایی باش زیاد دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی
بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، هاوکات پلەکانی
گەرما بە ڕێژەی سێ بۆ چوار پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بەرزتر
دەبنەوە. لە هەندێک کاتیشدا خێرایی با بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاد
دەکات.
لە ڕاپۆرتەکەی
کەشناسیدا هاتووە، سبەینێ پێنجشەممەش ئاسمان بە هەمان شێوە ساماڵ و گەرم دەبێت،
بەڵام پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی
کوردستان بەم شێوەیە دەبن:
هەولێر:
ئەمڕۆ 47 پلە، سبەینێ 47 پلە
سلێمانی:
ئەمڕۆ 47 پلە، سبەینێ 46 پلە
دهۆک:
ئەمڕۆ 45 پلە، سبەینێ 45 پلە
هەڵەبجە:
ئەمڕۆ 47 پلە، سبەینێ 45 پلە
چەمچەماڵ:
ئەمڕۆ 48 پلە، سبەینێ 47 پلە
زاخۆ:
ئەمڕۆ 46 پلە، سبەینێ 45 پلە
پیرمام:
ئەمڕۆ 43 پلە، سبەینێ 42 پلە
گەرمیان:
ئەمڕۆ 49 پلە، سبەینێ 48 پلە
ئاکرێ:
ئەمڕۆ 47 پلە، سبەینێ 46 پلە
سۆران:
ئەمڕۆ 47 پلە، سبەینێ 46 پلە
حاجی
ئۆمەران: ئەمڕۆ 34 پلە، سبەینێ 33 پلە
605 جار خوێندراوەتەوە