باڵیۆزخانەی
تورکیا لە عێراق ڕایگەیاند، نوسینگەکانی کەرکوک و سلێمانیی کۆمپانیای (DTV Group/VFS Global)، کە تاکە لایەنی فەرمی و ڕێگەپێدراوە بۆ
وەرگرتنی داواکارییەکانی ڤیزای تورکیا لە سەرانسەری عێراقدا، بە فەرمی دەستیان بە
کارەکانیان کردووە.
بەپێی
ڕاگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی تورکیا، هەردوو نوسینگەکە کراونەتەوە و پێشوازی لە
هاوڵاتییان دەکەن بۆ وەرگرتنی مامەڵەکانیان.
هاوکات
باڵیۆزخانەکە ناونیشانی ئۆفیسەکانی بڵاوکردووەتەوە؛ نوسینگەی کەرکوک دەکەوێتە
گۆڕەپانی ئاهەنگەکان (ساحەی ئیحتیفالات)، لە نهۆمی دووەمی زینا مۆڵ، بەرامبەر
مزگەوتی گەورەی نوور. هەروەها نوسینگەی سلێمانی دەکەوێتە شەقامی بازنەیی مەلیک
مەحمود، لە ناو هۆتێل تایتانیک لە نزیک چاڤی لاند لە ناوچەی گۆیژە.
123 جار خوێندراوەتەوە