پێشبینی دەکرێت
لە شارەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی ڕێژەیی بەخۆیانەوە
ببینن و لە هەندێک ناوچەی شاخاویش ئەگەری بارانبارین و هەورەبروسکە هەیە.
ئاراس جبار،
شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە، لە ئەنجامی
کاریگەری بارستە هەوایەک کە لە تورکیاوە ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و
عێراق کردووە، پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو بە ڕێژەی 2 بۆ 3 پلەی سەدی
نزمدەبنەوە."
ئەو شارەزایەی
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا، لە هەندێک شوێنی
سنووری ئیدارەی زاخۆ و ناوچە شاخاوییەکانی باکووری پارێزگای دهۆک، ئەگەری
دروستبوونی هەورەبروسکە و نمەباران بە ڕێژەی 0.5 بۆ 1 ملیمەتر هەیە. هاوکات خێرایی
با بە شێوەی مامناوەند دەبێت کە لە نێوان 15 بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت
و ئاراستەکەشی بەرەو باشووری ڕۆژاوا دەبێت.
766 جار خوێندراوەتەوە