دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە دۆخی ئێران، ڕایگەیاند کە چیتر نایەوێت هیچ مامەڵەیەک لەگەڵ تاران ئەنجام بدات و جەختیکردەوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە بەتەواوەتی کۆتایی هاتووە
ترەمپ بە توندی ڕەخنەی لە سەرکردایەتی ئێران گرت و بە "نەخۆش" و "توندوتیژ" وەسفی کردن
لە لێدوانێکی دیکەدا، ترەمپ بە فەرمی کۆتاییهاتنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ئێرانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمیی بەدەست هێنابا، بێگومان بەکاریان دەهێنا
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەبارەی هەڵسوکەوتی دەسەڵاتدارانی تارانەوە وتی: "ئەوان کەسانێکی خراپەکارن و پەنا بۆ توندوتیژی دەبەن."
38 جار خوێندراوەتەوە